حكوومه‌تی توركیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ پشتیوانیكردنی حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م دوای هێرشی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ شاری كه‌ركووك، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای گه‌یاند، ئاماده‌یه هه‌موو هاوكارییه‌كی حكوومه‌تی عێراق بكات بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان له گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ربكرێ.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی توركیا له‌كاتێكدایه، حكوومه‌تی عێراق له ڕێی پاسدارانی ئێرانه‌وه، به ناوی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبییه‌وه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شاری كه‌ركووك كه خۆی هه‌ڕه‌شه‌كه، به‌لای توركیاوه هه‌ڕه‌شه‌شه بۆ ئه‌وان، چونكه به‌شێكی پێكهاته‌ی شاره‌كه توركمانن، بۆیه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ماده‌م عێراق ڕێ به خۆی ده‌دات بچێته كه‌ركووكه‌وه، ده‌بێ هاوكاریشی بكات له په‌كه‌كه بدات، چونكه به‌لای ئه‌وانه‌وه، ئه‌و حزبه هاوپه‌یمانه له‌گه‌ڵ ئێران و حكوومه‌تی عێراق.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌وان پشتگیری به‌غدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری له وڵات‌دا دروست ببێت، به تایبه‌تی دوای نزیكبوونه‌وه‌یان له ناو شاری كه‌ركووك له باشووری كوردستان.
توركیا كه هێشتا خۆی به هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێ، ئه‌گه‌ر دوای ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئێران بۆ سه‌ر كه‌ركووك، هه‌ڵوێستی پشتگیری بنوێنێ، ئه‌وا له هاوكێشه سیاسییه‌كه به ته‌واوی له واشنتن دوور ده‌كه‌وێته‌وه.