وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: هەناردەكردنی نەوت بەردەوامە

:: PM:05:27:16/10/2017 ‌

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هەناردەكردنی نەوت بەردەوامە و نەوەستاوە مەگەر حكوومەتی عێراق كێشەی بۆ دروست بكات.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی تشرینی یەكەم، لە تویتێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئەوان لەسەر هەناردەكردنی نەوت بەردەوام دەبن، مەگەر حكوومەتی عێراق كێشەی بۆ دروست بكات.

لە بەشێكی پەیامەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاتووە، رێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق كراوە كە هەناردەكردنی نەوت نەوەستێت.

چەكدارانی حەشدی شەعبی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هاوكاری هێزەكانی سوپای قودسی ئێران هێرشیان كردە سەر سنووری باشووری شاری كەركووك و بە پاڵپشتی قاسم سلێمانی كە فەرماندەیی سوپای قودسی سەر بە پاسدارانی ئێرانە.

هێرشەكانی حەشدی شەعبی لە كاتێكەدایە كە بەرپرسانی سیاسیی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەردەوام دووپاتی ئەنجامدانی گفتوگۆ دەكەنەوە لەگەڵ حكوومەتی عێراق.



وشە - رامیار جەواد