ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هێرشكردنه‌ سه‌ر كوردستان هاته‌ ده‌نگ
پنتاگۆن: بڕینی هاوكارییه‌كانمان بۆ به‌غدا یه‌كێكه‌ له‌ بژارده‌كان

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌غدا نیازی ئه‌وه‌ بێ به‌هۆی ڕیفراندۆم شه‌ڕ و كوشتار دژی كوردستان به‌رپا بكات، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان و مه‌شقی هێزه‌كانی عێراق ده‌بڕێ و هه‌موو بژارده‌كان كراوه‌ ده‌بن و پێویسته‌ ته‌نیا گفتوگۆ ڕێگه‌چاره‌ی كێشه‌كان نه‌بێ، نه‌ك هیچ ڕێگه‌یه‌كی تر.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا ئەمڕۆ دووشەم ئاشكرای كرد، بەوردی و هەستیارییەوە لە دۆخەكە و ڕووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق دەڕوانن، ڕاپۆرتەكان ئاماژە بە شەڕ دژی كوردستان دەكەن لەسەر دەنگدان و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا كۆلۆنێل ڕۆبێرت مانینگ لەوبارەوە ئاماژەی دا، بژاردەی بڕینی هاوكارییەكانی سەربازی و مەشق پێ كردنی ئەمەریكا لە بەردەست دەبێ، ئەگەر هێزەكانی عێراق بیانەوێ شەڕ دژی كوردستان بكەن.

لەبارەی ئەوەی كەی ئەو بژاردەیە دەگرنەبەر، كۆلۆنێل رۆبێرت گوتی، ناتوانم دڵنیایی بدەم، بەڵام بێگومان چاو بە هەموو بژاردەكان دەخشێنینەوە و نامانەوێ شەڕ و كوشتار ڕووبدات و هانی گفتوگۆ لە نێوان هەردوولا دەدەین.

سه‌رچاوه‌/رۆیته‌رز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د


PM:07:53:16/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 76157 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌