چۆپی فەتاح بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری دەکات

:: PM:08:49:16/10/2017 ‌
گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "چۆپی فەتاح" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە و وێنه‌كه‌ى به‌ شێوه‌یەك گرتووه‌ ده‌نگۆى هاوسه‌رگیرى دووه‌مى به‌دوایى خۆیدا بڵاو كردووەته‌وه‌.

بە پێی دەنگۆیەک کە بڵاوبووەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چۆپی فەتاح هونه‌رمه‌ندى ناسراوى كورد، بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕە بازرگانێکی شاری هەولێر کردووە بە ناوی (چەتۆ)، ئەو کوڕى بازرگانێکی ناوداری ئەو شارەیە بە ناوی (فەدۆ مەخموری).

چۆپى فه‌تاح، پێشتریش هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كوڕێكى شارى كه‌ركووك كرد بوو به‌ڵام به‌بێ ده‌نگى جیا بوونه‌وه‌.

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ له‌مڕۆدا چۆپى ڕووبه‌ڕووى ڕه‌خنه‌یه‌كى زۆر بووەته‌وه‌ به‌وه‌ى چۆن هاوسه‌رگیرى كردووه‌ له‌مڕۆدا له‌كاتێكدا كه‌ركووك له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى داگیر كراوه‌.

چۆپى فه‌تاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکووک لە دایک بووە، لە تەمەنی سێ ساڵی دا بووە، کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی جێھێشتووە، لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن و ژیانی لەگەڵ دوو برای و دایک و باوکی درێژە پێ دەدا، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەچێتە گروپێکی کۆراڵ لە ھۆڵەندا، لەگەڵ ئەم گرووپەدا، کە زیاتر لە ٢٠ منداڵ دەبن، بە سەرپەرشتی مامۆستایەکی ھۆڵەندی فێری گڕوگاڵی موزیک و گۆرانی گوتن دەبێت.

لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا دەچێتە قوتابخانەی دەنگ لە ھۆڵەندا بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی زانستییانە شارەزایی لەو بوارەدا پەیدا بکات، لەوێ زیاتر لە ھەوڵی ئەوەدا دەبێت، کە تۆنەکانی پاک بکاتەوە و ھەندێک لە سەرەتاکانی ئەو زانستە فێر بێت، بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو قوتابخانەیەدا بەردەوام دەبێت و پاشان ساڵێک دەرسی مۆزیک (کیبۆڕد) دەخوێنێ.

لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بە ڕێگەی جواد میرانەوە، کە سترانبێژێکی کوردستانی باکوورە لەگەڵ کۆما بەرخۆدان ئاشنا دەبێ و دواییش دەچێتە ئەکادیمێی کوردی لە ئەڵمانیا و ھەر لەوێش بە مامۆستا وریا ئەحمەد ئاشنا دەبێت و یارمەتی زۆر دەدرێت تا دەچێتە Medya TV بۆ یەکەم جار لە پڕۆگرامی شانشین بەشداری دەکات کە بەرزان شاسوار پێشکەشی دەکرد ئێستە لە کەناڵی ڕووداو بەرنامەی چۆپی و چارا پێشکەش دەکات.



وشە - محەمەد میران