چینییەكان گۆڕانكاری ریشەیی لە یانەی میلان دەكەن

:: AM:10:43:08/11/2016 ‌

سەرمایەدارە چینییەكان لە كڕینی بەشی هەرەزۆری پشكەكانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی نزیك بوونەتەوە و دوای كڕینیشی دوای 27 ساڵ گۆڕانكاری ریشەیی لە سەرۆكایەتیی یانەكە دەكەن.

رۆژنامەی (مەساگیرۆ)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: كڕینی بەشی هەرەزۆری پشكەكانی یانەی میلان لەلایەن سەرمایەدارە چینییەكانەوە نزیك بووەتەوە و شیمانە هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەفەرمی كڕینی یانەكە بێتە راگەیاندن.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە چینییەكان دوای كڕینی یانەی میلان، سیلڤیۆ بیرلسكۆنی دوای 27 ساڵ لە سەرۆكایەتیی یانەكە لادەدەن و تەنیا وەك سەرۆكێكی شەڕەفی لە یانەكە دەیهێڵنەوە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە چینییەكان گۆڕانكاری ریشەیی لە دەستەی كارگێڕیی یانەكە دەكەن و هەردوو بەرپرسی یەكەمی یانەكە ئەدریانۆ گالیانی بەڕێوەبەری جێبەجێكردن و باربارای كچی بیرلسكۆنیش دەردەكەن.

جێی باسە یانەی میلان ماوەی چەند ساڵێكە تووشی كێشەی دارایی بووەتەوە بەهۆی قەرزەكانی بیرلسكۆنی سەرۆكی یانەكەوە و بەو هۆیەشەوە چەندان ئەستێرەی لەدەستدا و ماوەیەكی زۆریشە لە بەدەستهێنانی ناسناوەكان دوور كەوتووەتەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م