ترەمپ هەڵوێستی خۆی لەبارەی كەركووك ڕاگەیاند

:: PM:10:00:16/10/2017 ‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رای گەیاند، لەگەڵ كورد بەیەكەوە كارمان كردووە و لەگەڵ گرژییەكانی كەركووكیشدا نین.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ڕای گەیاند، چەندان ساڵە پێوەندی باشمان لەگەڵ كورد هەیە، هەروەها پێوەندیمان لەگەڵ عێراقیش هەیە، بەڵام لەم شەڕەدا پشتگیری هیچ لایەنێك ناكەین.

شەوی ڕابردوو حەشدی شەعبی بە چاوساغی چەند بەرپرسێكی یەكێتی هێرشیان كردە سەر كەركووك.

فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، چەند بەرپرسێكی یەكێتی لەگەڵ میلیشیاكان و سوپای پاسداران چەند شوێنێكی هەستیاریان ڕادەست كردووە و كۆسرەت ڕەسولیان تەنیا جێهێشتووە، بۆیە داوا لە پێشمەرگەكانی گەل و وڵات دەكەین لە بەرخودان تێكشكاندنی دوژمنان بەردەوام بن و ئێستەیش بەرگری لە خاكی كوردستان بە سەختی بەردەوامە و ڕێگە نادەین بە پیلانگێڕی دوژمنان ئیرادەی گەلی كوردستان شكست بێنێ.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم