لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، كتێبی پوختەیەک لە جیۆگرافی ئەفەریقا و ئوستڕاڵیا لە چاپخانەی كارۆی شاری سلێمانی، بڵاوکراوە.
عەتا مەحموود خاوەنی چاپخانەی كارۆ بە "وشە"ی ڕاگەیاند: "چاپكراوی نوێ، کتێبی پوختەیەک لە جیۆگرافی ئەفەریقا و ئوستڕاڵیا ئەمڕۆ لە چاپخانەی کارۆ بڵاوکراوە."
زیاتر گوتی: "لەم کتێبەدا زانیاری پێویست لەبارەی لایەنی سروشتی و مرۆییەکانی هەریەک لە کێشورەکانی ئەفەریقا و ئوستڕالیا بەکورتی و بەوردی خراوەتە ڕوو."
ڕوونی کردەوە: "هەروەها لە شیکردنەوەکاندا ڕاستەوخۆ باس لە خودی دیاردەکانی پێوەست بە هەریەک لە کیشوەرەکان کراوە."
ئاماژەیشی دا: "کتێبەکە پشتیوان غەریب غەفوور نووسیویەتی، لە چاپخانەی کارۆی سلێمانی ١٠٠٠ دانەی لێ چاپ کراوە و یەکەم چاپی ساڵی ٢٠١٧یە. ژمارەی لاپەڕەکانی کتێبەکە ١٣٠ لاپەڕەیە."