لە مۆندیالی رووسیا خواردنەوەی كحوول قەدەغە دەكرێ

:: AM:10:09:17/10/2017 ‌

دەسەڵاتدارانی رووسیا بڕیاریاندا خواردنەوە و فرۆشتنی خواردنەوە كحوولییەكان لەسەرجەم یاریگەكانی یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا قەدەغە بكات بۆ ئەوەی رێگە لە نانەوەی ئاژاوە بگرێ.

ئەم قەدەغەكردنەی خواردنەوە و فرۆشتنی خواردنەوە بێهۆشكەرەكان شوێنە گشتی و باخچەكان ناگرێتەوە كە شاشەی گەورەی تەلەفزیۆنی تێدا دادەنرێ بۆ بینینی یارییەكان.

رۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: هۆكاری قەدەغەكردنی فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكان بۆ رێگەگرتن لە نانەوەی ئاژاوەی هاندەران دانراوە لە كاتی بێهۆشییاندا.

رۆژنامەكە ئینگلیزییەكە ئاماژەی بەوەشدا كە بەرپرسانی رووسیا جەختیان لەوە كردووەتەوە كە هەموو جۆرە خواردنەوە و ماددەیەكی بێهۆشكەر لە نزیك شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەكانی مۆندیال قەدەغەیە و بەهیچ شێوەیەك رێگە بە فرۆشتنیان لەنزیك یاریگەكان نادەن.


"نەك هەر لە نزیك یاریگەكان، بەڵكو لە هەندێ شوێنی تایبەت بە مۆندیالی 2018ی رووسیاش فرۆشتنی خواردنەوە كحوولییەكان لە بەیانییەوە تا درەنگی شەو قەدەغەیە" رۆژنامەی میرۆر بڵاوی كردەوە.

لە كۆتاییدا ئاشكراشی كرد كە بەشێوەیەكی گشتی فرۆشتنی خواردنەوە كحوولییەكان تەنیا لەنێوان سەعاتەكانی 11ی شەو تا 8ی بەیانی ئاسایی دەبێت و هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات بە توندترین شێوە سزا دەدرێ.






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م