ئه‌كته‌ری ناودار "جۆنی دیپ" یه‌كێك له شوقه‌كانی داون تاونی له لۆس ئه‌نجلۆس به ملیۆنێك و 82 هه‌زار دۆلار كڕی، ڕووبه‌ری ئه‌م شوقه‌یه 11,500 مه‌تر چوارگۆشه‌یه و قاتی سه‌ره‌وه‌ی تایبه‌ت كرد به‌خۆی كه نۆ ژووری نوستن و 14 گه‌رماوی تێدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ری بیناكه‌ی له‌گه‌ڵه كه مه‌له‌وانگه‌ی تێدایه له‌گه‌ڵ هۆڵی وه‌رزشی.
سه‌قفی شوقه‌كه زۆر به‌رزه و په‌نجه‌ره‌ی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه و به دیمه‌نی شاره‌كه چوارده‌ور دراوه، دیكۆری ئه‌م شوقه‌یه كه‌مێك سه‌یره به‌تایبه‌تی چێشتخانه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندان كاری هونه‌ری جیاوازی تێدایه و هه‌موو ژووره‌كان به شێوه‌یه‌كی گه‌نجانه ڕێك خراوه .