به پێی قسه‌ی پیاوان و پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری بێت، ئیتر ئافره‌تی سنگ گه‌وره سه‌رنجڕاكێش نین، ژنانیش هه‌وڵ بۆ گه‌وره‌كردنی سنگیان كه‌م كردووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر باوی گه‌وره‌یی سنگ و سمتی ژنان بوو له‌ناو وڵاتانی دنیادا، به‌ڵام ئێسته ئه‌و ڕێژه به ته‌واوه‌تی كه‌می كردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت ڕێی تێده‌چێت باوی شێوه‌ی نموونه‌یی ژنان له 91 سانتیمه‌تر سنگ، 60 سانتیمه‌تر ناوقه‌د و 91 سانتیمه‌تر سمتیش كه‌م بكاته‌وه، هه‌موو هه‌وڵی بچوككردنه‌وه یان سروشتیكردنی شێوه‌ی جه‌سته‌یان بده‌ن.
ژنان هه‌موو گۆڕانكارییه‌كیان له جه‌سته‌ی خۆیان ده‌كرد، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رنجی پیاوان بۆ لای خۆیان ڕابكێشن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستكرد له جوانی هێنده زیای كرد له ناو ژناندا نه‌شته‌رگه‌ری بوو به شتێكی باو، ئه‌و ئاره‌زووه‌ی پیاوان بۆ بینینی جه‌سته‌ی ئافره‌ت به‌و شێوه‌یه نه‌ما و له‌به‌رچاویان كه‌وت، پیاوان حه‌ز ده‌كه‌ن ئافره‌ت به سروشتی خۆی ببینن، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ژنان هه‌وڵدانیان بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری، گه‌وره‌كردنی سنگ، گه‌وره‌كردنی سمت و بچووكردنه‌وه‌ی لووت كه‌م كردووه.
به پێی قسه‌ی پسپۆڕانی نه‌شته‌رگه‌ریی گه‌وره‌كردنی سنگیش بێت، بۆ هه‌ر سه‌رده‌مێك ئاره‌زووی پیاوان بۆ بینینی ئافره‌ت ده‌گۆڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سنگی گه‌وره‌ش ژن گه‌وره‌تر له ته‌مه‌نی خۆی ده‌رده‌خات، پیاوانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئاره‌زوو له بینینیان ناكه‌ن و ئه‌و شێوازه‌ی ژنان كۆن بووه، له زۆربه‌ی وڵاتانیشدا ژنان ده‌ستیان كردووه به بچووكردنه‌وه‌ی سنگیان، تا له‌گه‌ڵ مۆدێلی ئه‌م سه‌رده‌مه بگونجێن.