پێنج كەسی تری ئێزیدی رزگار كران

:: AM:10:56:17/10/2017 ‌

بەڕێوەبەرایەتی نووسینگەی رزگاركراوەكانی ئێزدی رای گەیاند، ئەوان ئەمڕۆ توانییان پێنج كەسی تری ئێزیدی لە دەست داعش رزگار بكەن و بیانگەیەنن بۆ شاری دهۆك لە نێو كەسوكارەكانیان.

ئەمڕۆ 17ی  تشرینی یەكەم، حوسێن قائیدی بەڕێوەبەری نووسینگەی رزگاركراوەكانی ئێزیدی سەر بە هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنج هاووڵاتیی ئێزیدی لە دەست داعش لە سووریاوە رزگار كراون و گەیشتنە شاری دهۆك لە ناو كەسوكارەكانیان.

ئەو گوتی ئەو پێنج كەسە بریتی بوون لە ژنێك و سی منداڵ كە خەڵكی گوندی دوو گری بوون لە شارۆكەی شنگال، هەروەها كەسێكی تریش لەگەڵ ئەو خێزانە رزگاركراوە كە ئەویش خەڵكی گوندێكی سەر بە شارۆكەی شنگالە.

بەپێی داتاكانی نووسینگەی رزگاركراوەكانی ئێزیدی، تا ئێستە سێ هەزار و 210 كەسیان رزگار كراون و سێ‌ هەزار و 138 كەسی تریش ماون.
 
دهۆك/ نەوزاد هلۆری:





وشە - سلێمان تاشان