سییه‌كان به ئه‌ندامێكی گرنگی جه‌سته‌ی مرۆڤن، ئه‌گه‌ر سییه‌كان تووشی زیان ببن، ئه‌وه كار ده‌كاته سه‌ر ته‌واوی به‌شه‌كانی تری جه‌سته، بۆیه پاراستنیان له هه‌ر زیانێك به كارێكی پێویست داده‌نرێت.
ماڵپه‌ڕی "
boldsky" ئاماژه‌ی به گیراوه‌یه‌كی سروشتی و ته‌ندروست داوه بۆ پاراستنی سییه‌كان له هه‌ر زیانێك كه ئه‌گه‌ری هه‌یه تووشی ببێت، هه‌روه‌ها چه‌ندان جۆری ده‌رمانی سروشتی دانه‌وه بۆ سوودی لێ وه‌ربگرین.
لێره‌دا چه‌ند گیراوه‌یه‌ك خراوه‌ته ڕوو بۆ پاككردنه‌وه‌ی سییه‌كان له ماده ژه‌هراوییه‌كان و ماده پیسه‌كان:
یه‌كه‌م - گیراوه‌ی هه‌نگوین و لیمۆ.
پێداویستییه‌كان:
سێ كووپ ئاو.
پارچه‌یه‌ك لیمۆ.
كه‌مێكیش له هه‌نگوین.
ئاماده‌كردن و به‌كارهێنانی:
ئاوه‌كه بخه‌ره ناو مه‌نجه‌ڵێك و بیخه‌ره سه‌ر ئاگر تا به باشی ده‌كوڵێت، له پاشاندا لیمۆكه‌ی تێبكه له‌گه‌ڵ هه‌نگوینه‌كه و بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك به‌جێی بهێڵه تا به‌باشی قوڵپ ده‌كات، لێی گه‌ڕی با سارد بێته‌وه و بیخۆره‌وه.
ده‌كرێت هه‌موو ڕۆژێك له‌م گیراوه‌یه بخورێته‌وه تا سوودی ته‌واو بگه‌یه‌نێت به سییه‌كان و بیانپارێزێت له هه‌ر زیانێك، به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن، ڕۆژانه سێ كووپ بۆ چوار كووپ بخۆنه‌وه.
دووه‌م - گیراوه‌ی پیاز.
پێداویستییه‌كان:
یه‌ك پیاز.
دوو كووپ ئاو یان زیاتر.
سه‌ره‌تا دوو كووپ ئاو گه‌رم بكه و پیازه‌كه به‌جوانی پارچه‌پارچه بكه و بیخه‌ره ناو ئاوه گه‌رمه‌كه تا به‌جوانی ڕه‌نگی ئاوه‌كه ده‌گۆڕێت، ده‌توانی ڕۆژانه یه‌ك بۆ دوو كووپ له‌م گیراوه بخۆیته‌وه.