ڕاهێنه‌رێكی له‌شجوانی ئافره‌تان، پاش منداڵبوونه‌كه‌ی ده‌ستی كرده‌وه به ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كانی و دوای دوو هه‌فته جه‌سته‌ی وه‌ك پێش سكپڕییه‌كه‌ی لێ كرده‌وه.
"تیڤانی هۆڵ" ژنه ڕاهێنه‌رێكی له‌شجوانی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیش ئه‌وه‌ی سك‌پڕ بێت جه‌سته و ته‌ندرووستییه‌كی جێگیر و گونجاوی هه‌بوو، بڕیاری دا دوای منداڵبوونه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ ده‌ست بكاته‌وه به ڕاهێنان، ئه‌م بریاره‌شی جێبه‌جێ كرد، دوای دوو هه‌فته له منداڵبوونه‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی له پێش منداڵبوون له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی دوای دوو هه‌فته له منداڵبوون، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، تێیدا نووسیبووی كه هه‌ستێكی زۆر خۆشی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌وه به جه‌سته سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی و ئاڕنۆڵدی كوڕیشی زۆر سه‌لامه‌ت له دایك بووه.
ئه‌م وێنانه‌ش له ته‌واوی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگی دایه‌وه و به یه‌كێك له بوێرترین ژنه‌كانی دنیا ناسێنرا، چه‌ندان ژنی تریش دوای منداڵبوون ده‌ستیان به ڕاهێنان كردووه تا به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و خێرا جه‌سته‌یان ڕێك و جوان بكه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده بۆ ژنێكی ئاسایی كه پێشتر هیچ ڕاهێنانێكی نه‌كردبێت ئه‌م ئه‌نجامه قوڕسه، به‌ڵام وه‌ك گوتراوه هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه، به هه‌وڵ و تێكۆشان ده‌توانن ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنن.