كەشوهەوای كوردستان لە 48 سەعاتی داهاتوودا

:: AM:11:35:17/10/2017 ‌

بەهۆی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی توركیا، ئەمڕۆ سێشەم ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت. بەرزترین پلەی گەرمی ٢٨ و نزمترینی ١٥ دەبێت.

پلەی گەرمی سلێمانی لە نێوان ٢٥ و ١٣ و دهۆكیش ٢٦ و ١٥ دەبێت و لە كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرمی ٣١ و نزمترینی ١٧ دەبێت.

سبەی چوارشەمیش بەرزترین پلەی گەرمی ٢٩ و نزمترینی ١٥ دەبێت. سلێمانی لە نێوان ٢٦ و ١٤ و دهۆكیش لە نێوان ٢٧ و ١٥ دەبێت.

 بەرزترین پلەی گەرمی لە كەركووكیش ٣٢ و نزمترینی ١٧ دەبێت.




وشە - سلێمان تاشان