زۆربه‌ی ژنان كاتی پاككردنی مریشك، سیقه‌تۆره‌كه‌ی فڕی ده‌ده‌ن و پێیان وایه ئه‌و به‌شه‌ی مریشك پیسه و هیچ سوودێكی نییه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه سیقه‌تۆره یه‌كێك له به‌شه به سووده‌كانی مریشك و له‌مه‌وبه‌دوا فڕێی مه‌ده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن زۆرتر به‌كاری بێنن.
خواردنی سیقه‌تۆره‌ی مریشك سوودی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سیقه‌تۆره باشترین سه‌رچاوه‌ی پرۆتینه و ته‌نانه‌ت ده‌توانێت جێی پرۆتینه‌كانی تریش بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها باشترین چاره‌سه‌ری كه‌مبوون و نه‌بوونی ڕێژه‌ی ماده‌ی ئاسنه له جه‌سته‌دا كه له كه‌می خوێن ده‌تانپارێزیت و ڕێژه‌ی هیمۆگڵۆبین زیاد ده‌كات له لووله‌كانی خوێندا.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری سیقه‌تۆری مریشك ئه‌وه‌یه كه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ وه‌رینی قژ و به هێزكردنی قژ، زۆر خواردنی سیقه‌تۆره یارمه‌تی جه‌سته‌تان ده‌دات بۆ به‌هێزكردنی تاڵه‌كانی قژ و مانه‌وه‌یان به چالاكی، هه‌روه‌ها له پێكهاته‌ی سیقه‌تۆره‌ی مریشكدا ڤیتامینه جیاجیاكان هه‌یه كه یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ پارێزگاریكردن له خانه‌كانی ناوه‌وه و به‌هێزكردنی به‌رگری جه‌سته.
سیقه‌تۆره‌ی مریشك ڕیشاڵی تێدایه كه جێی ئه‌و چه‌ورییه به‌سووده ده‌گرنه‌وه كه له‌كاتی وه‌رزشكردندا یان له‌كاتی كردنی ئه‌ركێكی قورس‌دا له ده‌ستی ده‌ده‌ی، هه‌روه‌ها كۆلستڕۆلی خراپی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و ده‌یگۆڕێت به كۆلستڕۆلی باش.