بۆ ئه‌وه‌ی باوكانیش وه‌ك دایك هه‌ست به ئه‌ركی به‌خێوكردنی منداڵه‌كه‌یان بكه‌ن، به باشترین شێواز له خۆیانیان نزیك بكه‌نه‌وه، كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به جلوبه‌رگی منداڵ و دووگیانی ژنان، تیشێرتێكیان بۆ پیاوان دروست كرد بۆ هه‌ڵگرتنی منداڵه ساواكانیان.
ئه‌م تیشێرته نرخه‌كه‌ی ته‌نیا 75 دۆلاره، توانای هه‌یه منداڵی تا شه‌ش كیلۆیی هه‌ڵبگرێت له پێش سنگی پیاواندا، به شێوه‌ی ئاژه‌ڵی كه‌نگه‌ر منداڵه‌كه‌ی تێدا هه‌ڵده‌گرێت، هه‌موو قه‌باره‌یه‌كیشی بۆ باوكانی قه‌ڵه‌و و لاواز هه‌یه.