هاوكار، خوشك، دراوسێ یان خزمێكت له ماوه‌ی دووگیانیدایه، كاتێك ده‌ته‌وێت سه‌ردانی بكه‌یت یان دوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، ده‌بێت زۆر به وریایی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، دوور بكه‌ویته‌وه له هه‌ندێ پرسیار و داواكاری نه‌گونجاو لێی.
ئه‌گه‌ر زۆر نزیكیش بوویت له ژنه‌كه، هه‌موو شتێكی یه‌كتریتان لای یه‌ك باس كردبوو، مانای ئه‌وه نییه ده‌توانی ئه‌م پرسیارانه‌ی لێ بكه‌یت، چونكه زۆر تایبه‌تین و ده‌بێته ته‌داخولكردنی ژیانی تایبه‌تی:
_ به‌شكم ئه‌مه منداڵی ئه‌خیرت بێت: ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه به ئافره‌تێكی دووگیان بڵێیت كه پێشتر چه‌ند منداڵێكی تری هه‌بێت، چونكه نه منداڵی بۆ تۆ بووه، نه داوای لێ كردوویت تۆ بۆی به‌خێو بكه‌یت تا مافی ئه‌و قسه‌یه‌ت هه‌بێت.
_ به‌شكم ئه‌م جاره كچ/كوڕ بێت: ئه‌مه وای لێ ده‌كات به له‌دایكبوونی ئه‌و منداڵه‌ی كه ئه‌وه نه‌بووه كه تۆ گوتووته، تووشی خه‌مۆكی و هه‌ستكردن به هه‌ڵه و تاوانی بكات.
_ زۆر هیلاك دیاری: ئاسایییه هه‌موو ژنێكی دووگیان هیلاك ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات لای به‌رامبه‌ره‌كه‌ی خۆی به ئاسایی ده‌ربخات، پێویست ناكا له هه‌وڵه‌كانی ساردی بكه‌یته‌وه و بێ هیوای بكه‌یت.
_ سكت گه‌وره‌یه/ سكت بچووكه: هه‌موو ژنێك له‌گه‌ڵ شێوازی جه‌سته‌ی سكی زیاد ده‌كات، پێویست ناكات ڕای خۆت له‌سه‌ر قه‌باره‌ی سكی ئه‌و بده‌یت.
_ ده‌هێڵی منداڵی ترت ببێ؟: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ پێوه‌ندی به تۆوه نییه، وای لێ ده‌كات خێرا بیر له داهاتوویه‌كی قوڕسی منداڵ به‌خێوكردن بكاته‌وه و ئه‌و كه‌سانه بێنێته پێش چاوی كه منداڵی زیاتریان هه‌یه، ئه‌مه‌ش باری ده‌روونی تێك ده‌دات.
_ خۆتان ویستتان منداڵتان بێ؟: پرسیارێكی زۆر تایبه‌تییه، وه‌ك ئه‌وه‌یه پێی بڵێی ئایا هیچ جۆرێكی مهنعكردنتان به‌كار نه‌هێنا؟ ئه‌مه‌ش ته‌داخولكردنی ژیانی تایبه‌تی مرۆڤه، ده‌چێته قاڵبی بێڕێزییه‌وه.