زانیاری لەبارەی مەرزی پەروێزخان
بەرپرسی ڕاگەیاندن و پێوەندییەكانی مەرزی پەروێزخان، زانیاری نوێ لەبارەی دۆخی مەرزی پەروێزخان بڵاو دەكاتەوە و ڕای گەیاند، تا ئێستە هیچ هێزێك نەهاتووەتە مەرزەكە.
دوای هێرشەكەی دوێنیی حەشدی شەعبی بۆ سەر كەركووك، دەنگۆی ئەوە بڵاو كراوەتەوە كە حەشدی شەعبی دەچێتە مەرزی پەروێزخان، بەڵام ئەوە رەت كرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەم 17ی تشرینی یەكەم، ئارام سایەخان بەرپرسی ڕاگەیاندن و پێوەندییەكانی مەرزی پەروێزخان بە"وشە"ی ڕاگەیاند، سێ ڕۆژە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی هاووڵاتییان لە ڕێی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە ڕاگیراوە، تا ئێستە كۆماری ئیسلامیی ئێران مەرزەكەی بەڕووی هەرێمدا نەكردووەتەوە، بەڵام هیچ هێزێك نەهاتووەتە نێو مەرزی پەروێزخان.
دووپاتی كردەوە كە هەواڵی هاتنی هیچ هێزێك بۆ مەرزی پەروێزخان دوورە لە ڕاستییەوە و گوتی، "هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ هێزێك نەهاتووەتە ناو مەرزەكە".
وشە -
سهرخێڵ هاشم