كاكاو سوودی زۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته، به‌تایبه‌تی پێست و قژ به‌هێز ده‌كات، چونكه ڕیشاڵ و ماده‌ی ئه‌ندامی باشی تێدایه.
به‌ھۆی گرنگییه‌كه‌ی له كۆندا پێی گوتراوه خواردنی پاشا‌كان، چونكه سوودی زۆری هه‌بووه، هه‌روه‌ها له دروستكردنی زۆر شیرینیدا سوودی لێ وه‌رگیراوه، پێكھاته‌ی سه‌ره‌كییه له دروستكردنی شوكولاته‌دا، به گه‌رمی و ساردیش ده‌خورێته‌وه، له گرنگترین سووده‌كانیشی:
كاكاو له دروستكردنی سابوون و شامپۆی قژدا به‌كار هاتووه،ھه‌روه‌ھا له زۆر كرێمی جوانكاریدا به‌كار ده‌ھێنرێت، خواردنی كاكاو یارمه‌تی ھاتوچۆكردنی خوێن ده‌دات له شانه‌كاندا، ھه‌روه‌ھا یارمه‌تی نه‌رمبوونی پێست و ھێشتنه‌وه‌ی به گه‌نجی ده‌دات.
ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزاكانی" ئاسن، مه‌گنیسیۆم، كالیسیۆم، پۆتاسیۆم، سلینیۆم" هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی كاربۆھێدرات و پڕۆتینیشه، به‌ھۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له كالیسیۆم تێیدا یارمه‌تی به‌ھێزبوونی ئێسك و ددان ده‌دات.
كاكاو به‌سووده بۆ ته‌ندروستی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن، چونكه ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له فلافۆنیدی تێدایه، كۆنتڕۆڵی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ ده‌كات له خوێندا، به‌جۆرێك سوود زیاد ده‌كات و زیان كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت.
ئه‌و دژه ئۆكسانه‌ی كه تێیدایه‌تی ده‌بێته ھۆی پاراستنی مرۆڤ له‌و خانانه‌ی ھۆكارن بۆ تووشبوونی مرۆڤ به شێرپه‌نجه، خواردنی كاكاو بۆ كۆئه‌ندامی ھه‌رس و ڕیخۆڵه به‌سووده، یه‌كێكه له‌و خۆراكه گرنگانه‌ی كه یارمه‌تی چالاكبوونی مێشك ده‌دات، خوێنیش به ڕێكی بۆ خانه‌كانی مێشك ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌شبێته ھۆی چالاكبوونی ھۆشی مرۆڤ.