زانکۆی ڕاپەڕین سیستەمی یەکپۆشی جێبەجێ دەکات

:: PM:08:04:17/10/2017 ‌

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو زانکۆی ڕاپەڕین سیستەمی یەکپۆشی قوتابیانی زانکۆکەی جێبەجێ کرد.

شایەنی باسە ئەم زانکۆیە یەکێکە لە زانکۆکانی کوردستان و خوێندکارانی کوردزمانی تێدا دێتە پەروەردەکردن.

زانکۆی ڕاپەڕین لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو جلی یەکپۆشی قوتابیانی دروست کردووە و بۆی گەڕاوەتەوە، لە واڵی تایبەتی خۆی زانکۆکەدا وێنەی جلەکان بڵاوکراوەتەوە.

ئەم جلانە تایبەت کراون بە کۆلێژەکان و ناوی هەریەک لە کۆلێژەکانی زانکۆکەی لەسەر نووسراوە و ڕەنگی جلەکان شینێکی ئاسمانییە.

زانکۆی ڕاپەڕین، لە دوای کۆڕەوەکەی ساڵی ١٩٩١دا و سەرکەوتنی ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان، دوای دامەزراندن و دروستکردنی چەندان زانکۆ و کۆلێژ، بڕیاردرا، زانکۆی ڕاپەڕین بکرێتەوە. زیادبونی بەش و کۆلێژەکانیش لە ناوچەکەدا، رێخۆشکەر بوون بۆ کردنەوەی زانکۆیەکی سەربەخۆ لە دەڤەری راپەڕین (بیتوێن و پشدەر)، ئەمەش لەگەڵ کردنەوەی ھەریەک لە زانکۆکانی: (ھەڵەبجە، زاخۆ، گەرمیان)، کە  پاڵپشت بوو بە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ژمارە (١٦٧٠) لە (٢٠١٠/٧/٨)، بڕگەی (یەکەم)ی (ماددەی حەوتەم) لە یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ژمارە (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٨).  

دوای ئەوەش، ئەنجوومەنی زانکۆ رۆژی (٤/٤)ی ھەموو ساڵێکی وەک (رۆژی زانکۆی راپەڕین) پەسەند کرد. 

کردنەوەی (زانکۆی راپەڕین) لە ناوچەکەدا، بە ھەوڵ و کۆششی دڵسۆزان و زانستخوازان لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کابینەی شەشەمی حکوومەتی ھەرێم و بە ھاوکاریی زۆری (زانکۆی کۆیە) بوو.










وشە - ژیڤان خۆرانی