گۆرانیبێژی ناسراوی كورد (دڵزار شه‌نگه)، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند كلیپ و گۆرانی و دوای ماوه‌یه‌كی زۆر دابڕان كار بۆ گۆرانییه‌كی نوێ ده‌كات و سه‌رجه‌م كاره‌كانی به‌كۆتا ده‌هێنێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 17ی تشرینی یه‌كه‌م، دڵزار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، غوربه‌ت و دووری ناوی نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ریمه و دوای ماندووبونێكی زۆر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سی ماندونه‌ناس و هونه‌ردۆست، كۆتایی به كاره‌كانی هاتووه و توانیومانه به‌شێوازێكی هونه‌ری و سه‌رده‌میانه پڕ له‌هه‌ستی عه‌شقانه به‌رهه‌می بێنین.
زیاتر گوتی، ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانم دوای دابڕانێكی زۆرم له كاری هونه‌ریدا، ئه‌و به‌رهه‌مه به‌ته‌نیا موڵكی من نییه، به‌ڵكو زیاتر به به‌رهه‌می هاوڕێیان و خۆشه‌ویستانی ده‌زانم، چونكه گه‌ڵێك به و به‌رهه‌مه ماندوو بووین به‌یه‌كه‌وه.
شه‌نگه ئاماژه‌ی كرد، ئه‌و گۆرانییه له ئاوازی خۆمه و له هۆنراوه‌ی شاعیر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌ده و كاری میوزیك و دابه‌شكردنی لێزان قادر و كاری ژه‌نینی ئامێری كه‌مان ڕه‌سه‌ن فه‌تحوڵا و له ستۆدیۆی شه‌نگه میوزیك و لاوژه ستۆدیۆ كاری بۆ كراوه، بیلال سه‌نگه‌سه‌ری و یوونس ئه‌نوه‌ر و زۆران كۆچه‌ر كاری كامێرا‌و ده‌رهێنانیان بۆ كردووه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی