نێچیر هەورامی کارى نوێترین کلیپى ته‌واو كرد

:: PM:11:04:17/10/2017 ‌
هونەرمەندی لاوى هەڵەبجەیی "نێچیر هەورامی" کارى نوێترین کلیپی ته‌واو كرد بەناوی "ئەو کچە هەورامییە"، کە سێیەمین کلیپە تا ئێسته‌ بڵاوی دەکاتەوە.

هونه‌رمه‌ند نێچیر هەورامی له‌ واڵى تایبه‌تى خۆیى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، نوێترین كارى خۆیى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وێنه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و هێندێك زانیارى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان کلیپەکه‌ ئاوازه‌كه‌ى لە لایەن هونەرمەند نیچیر هەورامییەوە دانراوە و هۆنراوەکەیشی بە هەمان شێوە نێچیر هەورامی لەگەڵ ئامانج بەهمەندا نووسیویەتی، میکس و مایستەرینگ عەتا مەجید کردوویه‌تی، و لە ناوچەی هەورامان کاری وێنە گرتنی بۆ كلیپه‌كه‌ى کراوە.

نێچیر هەورامی ساڵی 1987 لە شاری هەڵەبجە لە دایك بووە، ساڵی 2009 دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی دوو ڤیدیۆ کلیپە بە ناوی "شەهید" و "پیشمەرگە"، و " ئەوکچە هەورامییە" ده‌بێته‌ نوێترین کاری هونەری.










وشە - محەمەد میران