10 ڕێی سروشتی بۆ چارەسەری ئازاری پاژنەی پێ

:: AM:09:14:18/10/2017 ‌

ئازاری پاژنەی پێ بە یەكێك لەو ئازارە هەراسانكەرانە دادەنرێت كە دەكرێت هۆكار بێت لە تێكدانی ژیانی رۆژانەی هەر كەسێك كە ئەو جۆرە ئازارە لە جەستەیدا هەبێت، بەهەر هۆكارێك بێت لە (شێوازی پێڵاوی بەكارهاتوو، برین، شەقبوونی ئێسك، قەڵەوی و ئازار گەیشتن بە دەمارەكانی پێ). بە جۆرێك ئەم ئازارە دەكرێت لە چەند بەشێكی پێدا بێت وەك بەشی دواوەی پاژنەی پێ، كەوانەی پێ و ژێر پێیەكان.

هەر بەو هۆیەوە ئەگەر تۆ كەسێكی و ئەو جۆرە ئازارانە لە جەستەت بەدی دەكرێت، ئەوا لەم ڕاپۆرتە باس لە چەند ڕێیەكی سروشتی دەكەین بەمەبەستی سود وەرگرتن و پێكانی زۆرترین ئامانج لە كەمكردنەوە یا نەهێشتنی ئازاری پاژنەی پێ، كە بریتین لە:

* نەرمكردنەوەی گرژی ماسولكە و دەمارەكان لە ڕێی زەیتی (زەیتوون، كونجی، گوێز هندی).
*دانانی بەفر بۆ 15 خولەك بە مەبەستی كەمكرنەوەی هەڵئاوسان و هەوكردن.
*بەكارهێنانی ئاوی گەرم (ئاسانكردنی جووڵەی خوێن) و سارد (كەمكردنەوەی هەوكردن).
*خوێی تایبەتی ئیپسۆم تێكەڵ بە ئاو وەك دژە (هەوكردن، هەڵئاوسان، ئازاری پاژنە).
*بەهاراتی (كەركەم)ی توێنراو لە ئــــاودا وەك ئازارشكێن و دژە هەوكردن.
*وەرزشی ڕاكشانی پێ و ماسولكەكان بە شێوەیەكی لەسەرخۆ تا ئاستی نەرمبوونەوە.
*خواردنی ڕووەكی ئەسپارەگەس كە بەرپرسە لە دەردانی ئاوی زیاد لە جەستە و كەمكردنەوەی هەوكردن.
*سركەی سێو تێكەڵ بە ئاو بۆ ماوەی بیست خولەك بە مەبەستی خاوكردنەوەی گرژی ماسولكە.
* ڕووەكی جەنجەفیل (زنجبیل) كە پێكهاتەی ئەنزیمی دژە هەوكردن و ڕۆمــــاتیزمی لە خۆ دەگرێت لە ڕێی خواردنەوە.

وشە/ د. تۆڵە فرج / هەولێر
* سەرچاوە (ماڵپەڕی زانیاری تەندروستی Useful Gen)



وشە - باز ئه‌حمه‌د