پاش چوار مانگ مانه‌وه‌یان له گرتووخانه، ئه‌و 12 فه‌قێ و مامۆستا ئاینییه‌ى گه‌رمیان ئازاد كران كه به تۆمه‌تى خنكاندنى فهقێیهكى گه‌نج له‌ناو گه‌رماى مزگه‌وته‌كه‌یاندا گیرا بوون، پۆلیس ده‌ڵێ، لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و كه‌سوكارى خنكاوه‌كه‌ش زانیارییه‌كیان نییه.
كامه‌ران ئیبراهیم عه‌بدوڵا گوتاربێژی مزگه‌وتی له‌واوان له سنووری شاره‌دێی باوه‌نووری سه‌ر به شارۆكه‌ی كه‌لار به "وشه"ی راگه‌یاند، "من وه‌ك گوتاربیژی مزگه‌وتی له‌واوان له‌گه‌ڵ 11 مامۆستای ئاینی و فه‌قێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ماوه‌ی چوار مانگه له گرتووخانهین".
گرتنى ئه‌و 12 مه‌لا و فه‌قێیه، پاش ئه‌وه دێت كه رۆژى 14ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ ته‌رمى فه‌قێیه‌ك له ناو گه‌رماوى مزگه‌وتى سیراجه‌دین له شارۆكه‌ى كه‌لار دۆزرایه‌وه. له هه‌مان رۆژدا رائیدى مافپه‌روه‌ر عه‌لى جه‌مال قه‌دوورى به‌ناوى راگه‌یاندنى پۆلیسى گه‌رمیانه‌وه راى گه‌یاند، "دوای نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاگه‌دار كراینه‌وه له بوونى ته‌رمێك له مزگه‌وتى سیراجه‌دین له گه‌ڕه‌كى سه‌د ماڵه‌كه‌ى كه‌لار و مه‌فره‌زه‌كانمان چوونه شوێنى رووداوه‌كه و ده‌ركه‌وت ته‌رمى ئه‌و هاووڵاتییه به‌ناوى فاڕووق ناجى محه‌مه‌د له‌دایكبووى 1995 له‌ناو حه‌مامى مزگه‌وتى ناوبراو هه‌ڵواسراوه".
له هه‌مان راگه‌یه‌نراودا هاتووه، "ته‌رمه‌كه به‌مه‌به‌ستى پشكنین ره‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كه‌لار كراوه و پۆلیس له لێكۆڵینه‌وه‌دایه له‌سه‌ر چۆنیه‌تیى رووداوه‌كه و تا ئێسته نادیاره ئه‌و هاووڵاتییه خۆى هه‌ڵواسیوه یان هه‌ڵواسراوه. ناوبراو قوتابیى هه‌مان مزگه‌وت بووه و له‌گه‌ڵ هه‌شت گه‌نجى هاوڕێى رۆژانه له‌لایه‌ن مامۆستایه‌كى ئاینییه‌وه وانه‌ى ئاینییان پێ گوتراوه و ئێسته به بڕیارى دادوه‌ر و به‌پێى ماده‌ى 405 ئه‌و مامۆستایه و هه‌شت هاووڵاتییه گیراون".
وێڕاى ئه‌وه‌ى له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى پۆلیسدا دووپات له گرتنى هه‌شت فه‌قێ و مامۆستایه‌كى ئاینى كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى گیراوه‌كان به‌گوته‌ى گوتاربێژى مزگه‌وته‌كه كه یه‌كێكه له گیراوه‌كان، 12 كه‌س بووه.
ئه‌و مامۆستا ئاینییه كه پێشتر له مزگه‌وتى سیراجه‌دین بووه و ئێسته بۆ مزگه‌وتى له‌واوان گواستراوه‌ته‌وه، زیاتر ده‌ڵێ، "ئێمه بێ تاوان بووین و هیچ تاوانێكمان نه‌بوو، بۆیه سوپاس بۆ خوا هه‌ر یه‌كێكمان له‌و 12 مامۆستا و فه‌قێیه‌ى گیراین به‌كه‌فاله‌تی دوو ملیۆن دینار ئازاد كراین".
دۆسیه‌ى خنكانى ئه‌و فه‌قێیه 22 ساڵییه، هێشتا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه گیراوه‌كانیش به كه‌فاله‌ت ئازاد كراون، وه‌ك مهلایهكهش ده‌ڵێ، "هیچ واده‌یه‌ك دیاری نه‌كراوه بۆ بانگێشتكردنمان بۆ دادگا، ئێسته به‌كه‌فاله‌ت ئازاد كراوین".
ئه‌و ژماره مه‌لا و فه‌قێیه‌ى گیرابوون، خه‌ڵكی گه‌رمیان و ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌زوور بوون و به‌گوته‌ى گوتاربێژه ئاینییه‌كه، "گرتنى ئێمه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له رۆژى خنكانى ئه‌و فهقێیهدا ئێمه له مزگه‌وت بووین".
له‌پاش خنكانى ئه‌و فه‌قێیه‌ى گه‌رمیانه‌وه، هه‌ندێك گومانیان له‌سه‌ر ئه‌وه دروست كرد كه فهقێیهكه خنكێنراوه و ئه‌وه‌ش پێوه‌ندى به ململانێى نێوان ره‌وته ئاینییه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه به‌رده‌ست نییه.
گۆران عه‌لی ئاگه‌دار له ره‌وته ئیسلامییه‌كان له كه‌لار بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، "بزووتنه‌وه‌ی سه‌له‌فیه‌ت و ئیخوان ساڵانی پێشتر له كه‌لار له بره‌ودا بوون، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه بیری سۆفیگه‌ری و فه‌قێی له كه‌لار له په‌ره‌سه‌ندندایه، بۆیه گومانى ئه‌وه ده‌كرێت حاڵه‌ته‌كه پێوه‌ندى به ململانێى نێوان ره‌وته ئاینییه‌كانه‌وه هه‌بێت".
كه‌سوكارى قوربانییه‌كه، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ته‌رمى فهقێیهكه به "هه‌ڵواسراوى و خنكاوى" دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌كر ناجی محه‌مه‌د برای ئه‌و فه‌قێیه خنكاوه بۆ "وشه"ى دووپات كرده‌وه، "براكه‌م ته‌مه‌نى 22 ساڵ بوو، ته‌رمه‌كه‌ى به هه‌ڵواسراوى و خنكاوى له گه‌رماوى مزگه‌وتى سیراجه‌دین دۆزرایه‌وه".
روونى كرده‌وه، "هه‌ر ئه‌وكات پاش بردنى ته‌رمه‌كه‌ى بۆ پزیشكى دادوه‌رى له نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار، پێیان راگه‌یاندین كه دیار نییه خۆى خنكاندووه یان خنكێنراوه".
له‌باره‌ى ره‌وتى لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ئاماژه‌ی دا، "ئێمه له‌لایه‌ن پۆلیس و ئاسایشه‌وه هیچ زانیارییه‌كمان پێ نه‌دراوه".
زیاتر ده‌ڵێ، "براكه‌م پێوه‌ندی به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسییه‌وه نه‌بووه و كێشه‌شی له‌گه‌ڵ هیچ ره‌وتێكی ئاینیدا نه‌بووه".
نوێژكهرێكی نزیكی ئه‌و فه‌قێیه كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت، دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌و فه‌قێیه هیچ كێشه‌كی ده‌روونی نه‌بووه و خاوه‌نی باوه‌ڕێكی پته‌و بووه و دڵى به ژیان خۆش بووه".
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" له پاش راپه‌ڕینى 1991ه‌وه تا ئێسته، ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌تى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى یه‌كێك بووه له ناو مزگه‌وتێكى ده‌ڤه‌رى گه‌رمیاندا.
رائید عه‌لی جه‌مال به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان بۆ "وشه" ئاماژه‌ى به‌وه كرد، "هێشتا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه".
ئه‌و هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ى سهرهداوێكى رووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كرد.
له گه‌رمیان هه‌ریه‌ك له ره‌وته‌كانی سه‌له‌فیه‌ت و ئیخوان و سۆفی و فه‌قێیه‌كان هاوشێوه‌ی پارێزگای سلێمانی مزگه‌وتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و شوێنكه‌وتووانی ئه‌و ره‌وته ئاینییانه‌ش هاتۆچۆی مزگه‌وته‌كانى خۆیان ده‌كه‌ن.
وشه/ گه‌رمیان- سه‌بری هۆرینی