دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، عێراق بیر له سزادانی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و ته‌نانه‌ت تاقیشی كرده‌وه، به‌ڵام له تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌رنه‌چوو، چونكه خۆی تووشی ته‌نگژه بوو، بۆیه به ناچاری سزاكه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. عێراق سه‌رجه‌م كارته‌كانی سزادانی كوردستانی له ساڵی 2014 به‌كار هێنا و ئێسته‌ش كارتی لێ بڕاوه.
حكوومه‌تی عێراق ماوه‌ی رابردوو سنووره‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان داخست به‌و ئامانجه‌ی گوشاری ئابووری و بازرگانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بهێنێته كایه‌وه، به‌ڵام نه‌ك نه‌یتوانی هیچ گوشارێك دروست بكات، به‌ڵكو دواجار كێشه‌ی بۆ خۆی دروست كرد و به ناچاری سنووره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه.
زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی ناوخۆی عێراق له هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كرێت، به‌شێك له‌و پێداویستییانه هه‌ر له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، به‌شێكی تر له توركیاوه هاورده ده‌كرێت و دوای تێپه‌ڕین به خاكی كوردستان به‌ره‌و پارێزگاكانی تری عێراق ده‌گوازرێته‌وه و به‌شێكی تریش له ده‌روازه‌ی په‌ورێزخانه‌وه هاورده ده‌كرێت كه له ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه.
یه‌كێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ماوه‌ی رابردوو رێی هه‌نارده‌كردنی به‌ره‌و عێراق گیرابوو، بریتی بوو له به‌رهه‌می چیمه‌نتۆی كارگه‌كانی كوردستان.
هه‌رێمی كوردستان له به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ ده‌ستێكی باڵای هه‌یه و یه‌كێك له باشترین جۆره‌كانی چیمه‌نتۆ نه‌ك له عێراق، بگره له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
به‌شیك له كه‌رتی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانی پارێزگاكانی عێراق پشت به چیمه‌نتۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستن و ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی هه‌نارده‌ی چیمه‌نتۆ وه‌ستابوو، خه‌ریك بوو به‌شێك له پڕۆژه‌كانی عێراق به یه‌كجاری بوه‌ستێنرێن.
به‌ختیار مه‌لا به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی یه‌كێتیی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كورستان بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه عێراق به ناچاری ده‌رگه‌ی سنووره‌كانی به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا كرده‌وه، چونكه له كه‌رتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گوشارێكی زۆر خرابووه سه‌ر حكوومه‌ت و داوای چیمه‌نتۆی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد.
ئه‌و گوتی جگه له‌و چیمه‌نتۆیه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كرێت، له ئێرانیشه‌وه چیمه‌نتۆیان بۆ ده‌چێت، به‌ڵام پڕۆژه‌كانی عێراق زۆر به كه‌می سوود له چیمه‌نتۆی ئێران وه‌رده‌گرن و كوالێتییه‌كه‌ی به‌راورد به هی هه‌رێمی كوردستان زۆر خراپه. هه‌ندێك له پڕۆژه‌كان به‌وه رازی نه‌بوون سوود له چیمه‌نتۆی ئێرانی وه‌ربگرن، بۆیه ئه‌و چه‌ند رۆژه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه چیمه‌نتۆ ده‌نێردرایه خاكی ئێران و دواتر دووباره هه‌نارده‌ی پارێزگاكانی عێراق ده‌كرایه‌وه كه به گرانتر له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستا، بۆیه به ناچاری سنووره‌كه‌یان كرده‌وه.
پێویسته بگوترێت چوار كارگه‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆ له كوردستان هه‌ن كه زۆربه‌یان له سلێمانین و هه‌ندێك كارگه‌ی تری لاوه‌كی هه‌ن كه خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆن .
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ناردنكاران، هه‌رێمی كوردستان له دابینكردنی چێمه‌نتۆ خۆبژێوه و ته‌نانه‌ت به‌شێكی گه‌وره له پێداویستییه‌كانی عێراق دابین ده‌كات. ئه‌و ده‌ڵێت به‌شێك له پارێزگاكانی عێراق وێران بوون و له‌مه‌ودوا كه ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ئاستی پێداویستیی به چیمه‌نتۆی كوردستانیش به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه مه‌لا ماجید بازرگان سه‌رۆكی لیژنه‌ی بازرگانی و مافی به‌كاربه‌ر بۆ "وشه" گوتی، دۆخی هه‌رێمی كوردستان له پرسی خۆبژێویی له هی عێراق باشتره و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه عێراق ئه‌گه‌ر رێگری له كڕینی به‌رهه‌مه‌كانی كوردستان بكات، ئه‌وا له راستیدا خۆی زیانی پێ ده‌كه‌وێت.
وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی كرد، یه‌كێك له كێشه‌كانی به‌رهه‌می خۆماڵیی هه‌رێمی كوردستان بریتی بووه له‌وه‌ی ده‌روازه‌كان كراوه‌ن و به‌رهه‌می ده‌ره‌كی هاورده ده‌كرێت كه كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌بووه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان رێی هه‌نارده‌شی لێ بگیرێت، ئه‌وا ده‌توانێت له ناوخۆ ساغی بكاته‌وه و به سیاسه‌تی رێگه‌نه‌دان به هاورده‌كردنی به‌رهه‌می هاوشێوه، قه‌ره‌بووی زیانه‌كه‌ی بكاته‌وه.
پێویسته بگوترێت ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه رێی هه‌نارده‌ی چیمه‌نتۆی كوردستان گیرابوو، نرخی چیمه‌نتۆ له كوردستان دابه‌زی بوو و ئێسته‌ش دوای كردنه‌وه‌ی رێیه‌كان نرخه‌كه‌ی ئاسایی بووه‌ته‌وه.
حكوومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م كارته‌كانی سزادانی كوردستانی له 2014 به‌كار هێنا كه بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو و ئه‌م سزایه‌ش ته‌نگژه‌ی دارایی و كه‌مبوونه‌وه و دواخرانی مووچه‌ی لێ كه‌وته‌وه و كارتی پێ نه‌ماوه دووباره‌ی بكاته‌وه.