مانچستەر و بەرشەلۆنە ركابەری لەسەر ئەم یاریزانەی دۆرتمۆند دەكەن
رۆژنامەیەكی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بڕیاریداوە بێتە نێو ركابەرییەكی رژدەوە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ جولیان فایگلی ئەستێرەی یانەی بڕووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی.
فایگل وەرزی رابردوو ئاستێكی ناوازەی لەگەڵ یانەی دۆرتمۆند پێشكەش كردبوو، بەڵام بەهۆی پێكانەوە ماوەی 4 مانگ یاری نەكرد و ئێستاش سەرلەنوێ دەستی بە یاریكردن كردووەتەوە.
ماڵپەڕی (دیاریۆ ئاس) ئاشكرای كرد كە یانەی بەرشەلۆنە پێیوایە فایگلی لاو باشترین یاریزانە بۆ شوێنگرەوەی سێرجیۆ بۆسكێتسی ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەكەیان.
لای خۆشییەوە پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بۆ بەهێزكردنی بەرگری هێڵی ناوەڕاستی تیپەكەی بڕیاریداوە هەوڵی تەواو بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ فایگل بدات.
جێی باسە یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند چەند مانگێك پێش ئێستا گرێبەستەكەی فایگلی نوێ كردەوە و بەگوێرەی گرێبەستە نوێیەكەش تا ساڵی 2021 لە ریزی یانەكەدا دەمێنێتەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم