زۆرێك له ژنان و پیاوان به ده‌ست كێشه‌ی قژ هه‌ڵوه‌رینه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌م له كێشه‌یه‌ش زۆربه‌ی بارودۆخه‌كاندا بۆ هۆكاری ده‌روونی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێویسته ئاگاداری بیت، خۆتی لێ به‌دوور بگریت.
هه‌موو باوه‌ڕمان وایه، قژ هه‌ڵوه‌رین به‌هۆی خواردنی خراپ و كه‌مخواردنی سه‌وزه و میوه ڕوو ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه، ئه‌م كێشه ده‌روونییانه هۆكارن بۆ هه‌ڵوه‌رینی قژ له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا:
_ كاتێك له‌سه‌ر شتێك په‌ستانێكی ده‌روونی ده‌خه‌یته سه‌ر مێشكت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات په‌له له خانه‌كانی مووی قژت بكه‌ی له گه‌شه‌كردن، كاتێك ئه‌و په‌ستانه‌ش ده‌چێته سه‌ر خێرایی گه‌شه‌كردنه‌كه‌ت، %70 قژت هه‌ڵده‌وه‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌ی مووی تازه بێته شوێنی، ئه‌م جێگۆڕكێیه‌ش دره‌نگ ڕوو ده‌دات.
_ بیركردنه‌وه له بار و دۆخه سۆزدارییه‌كان، وا ده‌كات ته‌رازووی ماده كیمیایییه‌كه‌ی ناو مێشك تێك بدات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی قژ.
_ بێتاقه‌تی و دوودڵی هۆكاره بۆ تووشبوون به نه‌خۆشیی "ده‌رده ڕێوی"، كه وا ده‌كات هه‌موو به‌رگرییه‌كانی خانه‌كانی قژ له ده‌ست بده‌یت، به تۆپه‌ڵ قژ ده‌وه‌رێنێت.