به‌كارهێنانی لێزه‌ر بۆ لابردنی موو تاهه‌تایی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به یه‌ك جاری ڕزگارت ناكا له ڕوانه‌وه‌ی مووه‌كان، چه‌ندان زیان و مه‌ترسی بۆ سه‌ر پێستیش هه‌یه.
تیشكی لێزه‌ر كاتێك به هۆی پێسته‌كه‌وه به‌ر مووه‌كانی ژێر پێست ده‌كه‌وێت، بۆ ماوه‌یه‌ك له گه‌شه‌كردن ده‌یوه‌ستێنێت، به‌ڵام ئه‌و تیشكه گه‌رمه‌ی به‌ر پێسته‌كه ده‌كه‌وێت، ده‌بێته هۆی زیادبوونی موو له‌سه‌ر پێسته‌كه له داهاتوودا، تا ئێسته له‌لایه‌ن هیچ پزیشكێكی پسپۆڕی پێستیشدا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه لێزهرێك بتوانێت به یه‌كجاری مووی جه‌سته بنه‌بڕ بكات.
شوێنه‌كان:
لێزه‌ر بۆ لابردنی مووی ئه‌و شوێنانه به‌كار دێت كه ئاره‌زووت لێی نییه مووی پێوه بێت، وه‌ك قاچ، ده‌ست، ڕووخسار، سك، ژێر باڵ و شوێنی هه‌ستیار. به شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌نیش بۆ لابردنی مووی لای چاو به‌كار دێت، چونكه زۆر مه‌ترسیداره و به‌ركه‌وتنی لێزه‌ره‌كه بۆ چاو ئه‌گه‌ری كوێربوونی هه‌یه.
زیانه‌كان:
_ پێست ده‌قڵیشێنێت و سووری ده‌كاته‌وه، به‌ڵام دوای چه‌ند سه‌عاتێك چاك ده‌بێت.
_ ڕه‌نگی پێست تۆخ یان كاڵتر له سروشتی خۆت ده‌كاته‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی.
_ پێست تووشی په‌ڵه‌ی سپی ده‌كات له‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌نگی مویان كاڵه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م تیشكه وا دروست كراوه، هه‌وڵی ڕاكێشانی ڕه‌نگی ڕه‌ش و تۆخ بدات له‌ناو ناوچه‌یه‌كی سپی‌دا، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌نگی پێستیان كاڵ و موویان تۆخه زۆر گونجاو و له‌بارتره وه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی پێستیان تۆخه، یان ڕه‌نگ پێست و موویان كاڵه.