ئەمڕۆ بەرشەلۆنە بەبێ شەش یاریزان یاری دەكات

:: AM:10:49:18/10/2017 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەمڕۆ چوارشەم بەبێ 6 یاریزان لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی ئۆڵەمپیاكۆس یاریی دەكات.

یارییەكە سەعات 9:45ی شەو بەكاتی كوردستان لەنێو یاریگەی كامپ نوو بەڕێوە دەچێت.

یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرای كرد كە 4 یاریزانیان لە یارییەكەی ئەمڕۆدا بەهۆی پێكانەوە یاری ناكەن ئەوانیش برێتین لە: عوسمان دێمبێلێ، رافایێل ڤاران، ئەردا تۆران، جۆردی ئەلبا، هەروەها 2 یاریزانی تریشیان بە پلانی هونەرییەوە لە یارییەكە دوور خراونەتەوە كە ئەوانیش برێتین لە ئەلێكس ڤیدال و تۆماس ڤێرمایلین.

یانەی بەرشەلۆنە لیستی یاریزانە بەشدارەكانی لە یارییەكەی ئەمڕۆ بەمشێوەیە خستەڕوو: ئەندرێ تیر شتیگن، یاسپەر سیلیسین، نیلسۆن سێمێدۆ، گیرارد پیكێ، ئیڤان راكیتیچ، سێرجیۆ بۆسكێتس، دینیس سوارێز، ئەندرێس ئینێستا، لویس سوارێز، لیۆنێل میسی، خافیێر ماسكیڕانۆ، پاولینیۆ، گیرارد پیكێ، پاكۆ ئەلكاسێر، لوكاس دینێ، سێرجی رۆبێرتۆ، ئەندرێ گۆمێز و ساموێل ئۆمتیتی.

جێی باسە یانەی بەرشەلۆنە دوو یاریی رابردووی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپای بردووەتەوە و ئێستا بەكۆكردنەوەی 6 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی كۆمەڵەی چوارەم دێت، یانەی ئۆڵەمپیاكۆسیش بەبێ خاڵ لە ریزی چوارەمە و هەروەها هەردوو یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پورتوگالی و یۆڤانتۆسی ئیتاڵیش 3 خاڵیان هەیە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م