ئازاری پشت و مل له‌و كه‌سانه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن یان كۆمپیوته‌ر داده‌نیشن، به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه له هه‌موو وڵاتاندا خه‌ڵكێكی زۆر به‌م ئازاره‌وه بناڵێنن.
بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه كۆتا به‌و ئازاره بێنیت، به‌م هه‌نگاوانه ئامۆژگارییه‌كانی پزیشكان جێبه‌جێ بكه:
_ خه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رینی تایبه‌ت، وا بكات وه‌ستانی مل و بڕبڕه‌ی پشتت ڕێك بكاته‌وه.
_ له‌سه‌ر پشت بخه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆرتر بڕبڕه‌ی پشتت خاو بێته‌وه و چالاكی له به‌یانیاندا زیاد بكات.
_ دانانی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له ڕێكی شانت، بۆ ئه‌وه‌ی به هیچ جۆرێك خۆتی بۆ خوار نه‌كه‌یته‌وه.
_ كاتێك ته‌له‌فۆن ده‌كه‌یت، مۆبایله‌كه‌ت به هۆی شان و گوێته‌وه ڕا مه‌گره، چونكه ده‌بێته هۆی كه‌شه‌نگبوونی ماسولكه‌كانی شانت.
_ به‌یانیان وه‌رزشی تایبه‌ت به پشت و قۆڵ بكه.
_ كاتێك له‌سه‌ر زه‌وی دا ده‌نیشیت، به شێوه‌یه‌كی ڕێك بوه‌سته، وه‌ك ئه‌وه‌ی پشتت به كورسیدا دابێته‌وه.
_ دوای جگه‌ره‌كێشان ڕاسته‌وخۆ تووشی پشت ئێشه ده‌بیت، چونكه ئه‌و ماده نیكۆتینه كار له گواستنه‌وه‌ی خوێن بۆ بڕبڕه‌ی پشت ده‌كات، تووشی ئه‌و ئازاره‌ی ده‌كات.