هەردوو كوڕەكەی لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە ئەكادیمیای لاماسیای تایبەت بە پێگەیاندنی یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە مەشق و راهێنان دەكەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا شوێنی باوكیان بگرنەوە.
یانەی بەرشەلۆنە وێنەیەكی بڵاو كردەوە كە تێیدا هەردوو كوڕەكەی میسی (تیاگۆ 4 ساڵ و ماتیۆ 2 ساڵ) دەبینرێن لەگەڵ كۆمەڵێك منداڵ لە ئەكادیمیای لاماسیا راهێنانی رۆژانە دەكەن.
یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێ داهاتووی هەردوو كوڕەكەی میسی لە تیپەكەیدا مسۆگەر بكات و راهێنانیان پێ بكات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەوانیش بە رێچكەی باوكیان بڕۆن و ببن بە ئەستێرەی یانەكەیان.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەنتۆنیلا رۆكۆزۆی هاوسەری میسی چەند رۆژێك پێش ئێستا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) بڵاوی كردبووە كە چاوەڕێی لەدایكبوونی منداڵی سێیەمیان دەكەن.