موو له هه‌موو به‌شێكی جه‌سته و ئه‌ندامه‌كاندا بێزاركه‌ره و هه‌میشه هه‌وڵی لابردنی ده‌درێت، به‌ڵام پێویسته ئاگادار بیت و له خۆته‌وه هه‌ندێك ڕه‌فتار ئه‌نجام نه‌ده‌یت، چونكه لابردنی مووی هه‌ندێك به‌ش زیانی هه‌یه وه‌ك مووی لووت.
زیانه‌كانی لابردنی مووی لووت له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه:
مووی لووت ده‌بێته هۆی ڕێگرتن له چوونه ژووره‌وه ڤایرۆس و به‌كتریا و میكرۆبی زیانبه‌خش، كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ تێكدانی كرداری هه‌ناسه‌دان و سووتانه‌وه‌ی قورگ.
له نێوانی هه‌موو مووه‌كاندا بڕێكی زۆر به‌كتریای سوودبه‌خش هه‌ن، به‌ڵام به هه‌ڵكێشانی بۆشایی دروست ده‌بێت و به ئاسانی میكرۆب لێوه‌ی ده‌چێته ژووره‌وه كه ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی مه‌ترسیدار له جه‌سته‌دا، ڕه‌نگه زۆر كات مه‌ترسی له‌سه‌ر مێشك دروست بكات.
بۆیه هۆشداری ده‌درێت له هه‌ڵكێشانی مووی لووت، ده‌كرێت له‌كاتی زۆر ده‌ركه‌وتنیدا ببڕێت، وه‌ك ئاشكرایه مووی لووت ھێڵی به‌رگری یه‌كه‌مه له سییه‌كان، لابردنی ئه‌و مووه ده‌بێته ھۆی زۆر نه‌خۆشی له‌وانه ھه‌وكردن، له‌كاتی لابردنی ئه‌و مووانه له ڕه‌گه‌وه ئه‌و ده‌مارانه‌ی خوێن ده‌گوێزنه‌وه بۆ لووت له‌ناو ده‌چێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ھۆی ھه‌وكردن.
ھه‌روه‌ھا سییه‌كان به‌ھۆی لابردنی ئه‌و مووه و ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ده‌بێته‌وه، چونكه ڕاسته‌وخۆ به‌پێ ھیچ پاڵاوتنێك ئه‌و ھه‌وایه ده‌گاته سییه‌كان كه خۆڵ و دووكه‌ڵی جگه‌ره و ھه‌وای پیس له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌باته ژووره‌وه كه سه‌رجه‌میان ھۆكارن بۆ شێرپه‌نجه و ھه‌ندێك جار ده‌گاته مردن.