ھه‌موومان له خواردنه‌كانمان خه‌یار به‌كار ده‌ھێنین، به‌ڵام ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی خه‌یار سوودێكی زۆری ھه‌یه و ته‌ندروستی باش ده‌كات، با بزانین سووده‌كانی گیراوه‌ی خه‌یار چین؟
به‌ھۆی له‌خۆگرتنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له دژه ئۆكسێنه‌ر كه سوودی زۆری ھه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و ڕێگریگرتن له شێرپه‌نجه و چه‌ندان جۆری ژه‌هر بۆ ئه‌وه‌ی بێته ناو جه‌سته و پاككردنه‌وه‌ی جگه‌ر له ژه‌هر به‌سووده.
گیراوه‌ی خه‌یار به‌سووده بۆ نه‌خۆشییه‌كانی چاو و نه‌خۆشیی ره‌نگكوێری و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، ھه‌روه‌ھا به ھۆی ئه‌وه‌ی دژه ئۆكسێنه‌ری تێدایه، به‌سووده بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ و به‌سووده بۆ ته‌مه‌نی به‌ساڵاچوون.
ڕۆژانه خوارنه‌وه‌ی گیراوه‌ی خه‌یار ده‌تانپارێزێت له ژه‌ھراویبوون، چونكه پێكهاته‌ی خه‌یار دژه ژه‌هری تێدایه، ھه‌روه‌ھا بۆ به‌ھێزبوونی ئێسكه‌كان سوودێكی زۆری ھه‌یه، چونكه ڕێژه‌یه‌كی باش ماده‌ی كالیسیۆمی تێدایه كه ئیشی به‌هێزكردنی ئێسكه.
له بری ئه‌وه‌ی پارچه‌ی خه‌یار له‌سه‌ر چاوت دابنێیت، ده‌توانی شه‌ربه‌تی خه‌یار بخۆیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سوودی ھه‌بێت بۆ پێستت كه ڤیتامین B و ھه‌روه‌ھا چه‌ندان جۆری ڤیتامینی تری تێدایه.