گرنگه و پێویسته هه‌موو دایك و باوكێك هانی منداڵه‌كانیان بده‌ن بۆ به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام ده‌بێت ئاگادار بی له‌وه‌ی زۆر ستایشكردنی منداڵ ده‌بێته هۆی چه‌ند مه‌ترسییه‌كی خراپ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كه‌ی.
بۆچی ده‌بێت دوور بكه‌ویته‌وه له زیاد ستایشكردنی منداڵه‌كه‌ت؟
به پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی پسپۆڕانی شاره‌زا له به‌ریتانیا ئه‌نجامیان داوه، ده‌ركه‌وتووه زیاد ستایشكردنی منداڵ، گێژ و ته‌مبه‌ڵی ده‌كات، توێژینه‌وه‌كه دوو گرووپی جیاواز له منداڵی له‌خۆ گرتبوو، گرووپی یه‌كه‌میان له منداڵی زیره‌ك و به‌هره‌دار پێك هاتبوون، گرووپی دووه‌میش ئه‌و منداڵانه بوون كه یان زۆر ئاساییبوون یان كه‌م شتیان ده‌زانی، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا چۆنیه‌تیی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵیان زیاتر بیركردنه‌وه‌یان ده‌گۆڕێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا، منداڵی ته‌مه‌ن 7 ساڵانیان هێنا، چه‌ند یارییه‌كی زانستی‌یان خسته به‌رده‌ستیان ئه‌نجامی بده‌ن، ده‌ركه‌وت ئه‌و منداڵانه‌ی له سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌دا هه‌ڵه ده‌كه‌ن، به مێشكێكی چالاكتره‌وه ده‌ست به یارییه‌كه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی پێشتر دووباره نه‌كه‌نه‌وه و زوو فریای لێهاتوویی خۆیان بكه‌ون، زیاتر سه‌رنجیان له كاره‌كه ده‌دا.
توێژه‌ران ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌یان به چۆنیه‌تیی په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانه‌وه به‌سته‌وه، گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی منداڵ خۆی دوای هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ك مێشكی زیاتر چالاك ده‌كات و هه‌وڵی ڕاستكردنه‌وه‌ی ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ ستایشی بكه‌یت و ده‌ستخۆشی له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ی لێ بكه‌یت، ڕێگری ده‌كه‌یت له گه‌شه‌كردنی چالاكی مێشكی و ته‌مبه‌ڵ و گێژی ده‌كه‌یت.