ئێسته به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت زۆر بووه له دنیادا و وه‌ك پێداویستی لێ هاتووه و هه‌ندێك كه‌س ناتوانن به‌كاری نه‌هێنن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌كاری دێنین، ده‌بێت ئاگامان له مه‌ترسییه‌كانی گه‌ڕان بێت به‌دوای ناوێك یا سایتێك.
له‌به‌رئه‌و هۆكاره ئاژانسی ده‌نگوباسی "
salon" له هه‌واڵێكدا ئاشكرای كرد كه گه‌ڕان به دوای ئه‌م ناوه له ناو تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێتدا یان گووگڵ، ئه‌وا به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه تووشی كێشه‌ی هاككردنی په‌یج و ئه‌كاونته‌كانیان ده‌كات یان ڤایرۆس بۆ كۆمپیوته‌ره‌كانیان ده‌گوێزێته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كه گه‌ڕان به دوای گۆرانیبێژ ئه‌فریل لاڤین به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت رووبه‌ڕووی كێشه‌ی مه‌ترسیدار ده‌كاته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند په‌یجێك به‌ناویه‌وه كراونه‌ته‌وه كه یان هاكه‌رن یان ڤایرۆسیان تێدایه.
جگه له‌و گۆرانیبێژه، به‌پێی لیستێك كه كۆمپانیای مكافی بۆ ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، چه‌ند گۆرانیبێژێكی تریش گه‌ڕان به‌دوای ناو و وێنه‌كانیاندا، ئه‌گه‌ر هه‌یه كۆمپیوته‌ر و ئه‌كاونته‌كانت رووبه‌ڕووی كێشه بكاته‌وه له‌وانه "كارلی رای جبسن، زه‌ین مالك، سلین دیون" كه به هه‌مان شێوه مه‌ترسیدارن، به‌ڵام به ئاستێكی كه‌متر، بۆیه ده‌بێت ئاگادار بین له‌وه‌ی كه به‌دوای ئه‌و ناوانه‌دا نه‌گه‌ڕێین له گووگڵ.