به‌پێى راپرسییه‌كى نێوده‌وڵه‌تى كه له‌سه‌ر 19 شارى گه‌وره‌ى دنیا ئه‌نجام دراوه كه ژماره‌ى دانیشتووانیان له 10 ملیۆن كه‌س زیاتره، ده‌ركه‌وتووه كه قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر مه‌ترسیدارترین شاری دنیایه له رووى ده‌ستدرێژى سێكسی و لاقه‌كردنى ژنان.
راپرسییه‌كه پشتى به‌ستووه به بۆچوونى شاره‌زایان و پسپۆرانى كاروباری ژنان له ئاستى دنیادا و وه‌ڵامى چه‌ندان پرسیاریان داوه‌ته‌وه له‌باره‌ى ئاستى هۆشیاری و ژینگه‌ى یاسایی پارێزگاریكردن له ژنان كاتێك رووبه‌ڕووى توندوتیژی سێكسی و لاقه‌كردن ده‌بنه‌وه.
به پێى راپرسییه‌كه، له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا به ئارامترین شار له‌و 19 شاره ده‌ستنیشان كرا، پاشان تۆكیۆی پایته‌ختى ژاپۆن و پاریسی پایته‌ختى فڕه‌نسا.
سدیق خان سه‌رۆكى شاره‌وانى له‌نده‌ن، ده‌ڵێ ژنانى له‌نده‌ن پێشه‌نگن له هه‌موو بواره‌كاندا، ته‌نانه‌ت له خزمه‌تگوزاری گشتى و هونه‌ر و كار و سیاسه‌ت.
به‌ڵام شاری قاهیره‌ی پایته‌ختى میسر به‌گوێره‌ى بۆچوونى چالاكوانان و پسپۆڕانی مافه‌كانى ژنان، له ریزبه‌ندی كۆتای ئه‌و 19 شاره دێت كه له راپرسییه‌كه خراوه‌ته ڕوو.
شاره‌زایان ده‌ڵێن كه له قاهیره جیاوازى زۆر ده‌كرێت له نێوان ژن و پیاودا و داونه‌ریت زاڵه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى شاره‌كه و هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ پێشكه‌وتنى شاره‌كه، رووبه‌ڕووى به‌ربه‌ستى زۆر گه‌وره‌ت ده‌كاته‌وه.
ته‌نانه‌ت ژنان له قاهیره هه‌لى كاریان كه‌م ده‌ست ده‌كه‌وێت و بێبه‌شن له چاودێری ته‌ندروستى و هاوكاری دارایی و خوێندن، هاوشانى نه‌بوونى ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ش وای كردووه ده‌ستدرێژی سێكسی و لاقه‌كردنى ژنان له قاهیره ببێته دیارده و به ئاشكرا هه‌ستی پێ بكرێت و ئه‌نجام بدرێت.
هاوكات له قاهیره به‌ڕێوه‌به‌رانى پێگه و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به تایبه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسییان راگه‌یاند به جۆرێك هه‌موو ئه‌و كچ و ژنانه‌ى كه ده‌ستدرێژى سێكسی یان لاقه ده‌كرێن، به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كه بكه‌ن و رۆژ و كاته‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن و چیتر بێده‌نگ نه‌بن.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووك و تویته‌ر به هاشتاگی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌ستى پێ كردووه كه یه‌كه‌م جار كه‌ی بووه ده‌ستدرێژى سێكسیت كراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له میسر پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی له‌لایه‌ن كچان و ژنان لێ كراوه و په‌رده‌ى له‌سه‌ر زۆرێك له نهێنییه‌كان هه‌ڵدایه‌وه كه تا پێشتر له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌ك پێویست قسه‌ى له‌سه‌ر نه‌كرابوو، ئه‌وانه‌ى نهێنییه شاراوه‌كانیان ئاشكرا كرد، باسیان له‌وه‌ش كردووه كه هه‌ندێ حاڵه‌ت هه‌بووه ئاستى ده‌ستدرێژییه سێكسییه‌كه گه‌یشتووه‌ته لاقه‌كردن.
شه‌هیره ئه‌مین رۆژنامه‌نووسی ناسراوی میسری ده‌ڵێ، هه‌موو شتێك له قاهیره پێوه‌ند به ژنانه‌وه دژواره، ته‌نانه‌ت به ته‌نیا له رێ رۆیشتن ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه رووبه‌ڕووى هه‌موو شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ببیته‌وه.
فه‌له‌ستینییه‌كان به دروشمى (خۆشه‌ویستى تۆ نیم) به‌ره‌نگاری ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌بنه‌وه و له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كه له شارى رامه‌ڵا به‌ڕێوه‌یان برد.
هاوكات له هیندستانیش تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رۆمیۆ هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌ستدرێژی سێكسی و لاقه‌كردنى ژنانى راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رۆمیۆ له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه رۆمیۆ وه‌ك ئه‌و كه‌سایه‌تییه وایه كه زۆرترین ده‌ستدرێژى سێكسیی كردووه‌ته سه‌ر ژنان.
پۆلیسی هیندی له ویلایه‌تى برادیچ تیمێكى پێك هێناوه به ناوى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رۆمیۆ كه كارى گه‌ڕان و به‌دواداچوونه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر ژنان.
تیمه‌كه ده‌ڵێ له ماوه‌ى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مدا 15 پیاو له به‌رده‌م قوتابخانه و په‌یمانگه‌كانى تایبه‌ت به كچان گیراون.
له راپرسییه‌كه شاره‌كانى كراچی پاكستانى و كینشاسا له كۆماری كۆنگۆی دیمو‌كراتى و ده‌لهى پایته‌ختى هیندستان دواى قاهیره دێن. به پێى راپرسییه‌كه‌ى دامه‌زراوه‌ى تۆمسۆن رۆیته‌رز.
هاوكات شاری ده‌لهی و ساوپاوڵۆ به‌ڕازیلی خراپترین دوو شارن له رووى مه‌ترسی دووچار هاتنی ژنان به ده‌ستدرێژی سێكسی و توندوتیژی سێكسی و لاقه‌كردن.
ئه‌گه‌رچى ده‌لهی و حكوومه‌تى هیندستان دواى ده‌ستدرێژییه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ى كرایه سه‌ر ژن له ساڵى 2012، چه‌ندان یاسایان ده‌ركردووه و سزاى توندیان داناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر ژنان، به‌ڵام یاساكان نه‌یانتوانیوه رێگری بكه‌ن له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ژنان.
له‌باره‌ى به‌ڕازیلیش، راپرسییه‌كه سێ به‌شی ئه‌و كچانه‌ى ته‌مه‌نی 16 ساڵیان ته‌واو كردووه، به جۆرێك له جۆره‌كان رووبه‌ڕووى توندوتیژى سێكسی یان ده‌روونى یان زاره‌كی بووه‌ته‌وه.