ئه‌و ماڵه‌ی مارلین مۆنرۆ به ڕووداوێكی نادیار خۆی تێدا كوشت، به حه‌وت ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به كه‌سایه‌تییه‌كی نادیار فرۆشرا.
"مارلین مۆنرۆ" ئه‌كته‌ر و مۆدێلی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی، كۆتاكانی ته‌مه‌نی له ماڵێكی بچووكی شاری لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مه‌ریكادا به‌ڕێ كرد، كه دوای ماوه‌یه‌كی كورت هه‌ر له‌وێش گیانی سپارد، ئه‌م ماڵه به یه‌كێك له به‌نرخترین ماڵی ئه‌ستێره‌كانی مێژوو داده‌نرێت، ساڵی پار به حه‌وت ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به كه‌سایه‌تییه‌كی نادیار فرۆشرا.
ماڵه‌كه‌ی مارلین له چوار ژوور، سێ گه‌رماو، مه‌له‌وانگه‌یه‌ك و كووخێكی بچووكی ناو باخچه‌كه بۆ پێشوازی میوانان پێك دێت، به ڕه‌نگی داری قاوه‌یی وه‌ك مۆدێلی خانووه كۆنه‌كانی مه‌كسیك دروست كراوه، كه سێ مانگ پێش مردنه‌كه‌ی به 76 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كڕیبووی.
مارلین مۆنرۆ ئه‌كته‌ر و مۆدێلی به‌ناوبانگ، ساڵی 1926 له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، به یه‌كێك له جوانترین و كه‌شخه‌ترین ژنه‌كانی سه‌ده‌ی 1950 داده‌نرێت، به‌شداری له چه‌ندان فیلمی به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه كردووه، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی جلوبه‌رگ ڕێكه‌وتنی واژوو كردووه، به مۆدێلی سه‌ره‌كییان دانراوه، جوانی و سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌ی بووه‌ته جێی باسی ژنان و پیاوانی سه‌رده‌می خۆی و ئێسته‌ش، ساڵی 1962 به ته‌مه‌نی 36 ساڵی كۆتای به ژیانی خۆی هێناوه، له ماڵه‌كه‌ی خۆی لاشه‌ی مردووی دۆزراوه‌ته‌وه.