ڕژێنی ده‌ره‌قی ئه‌ندامێكی زۆر گرنگی له‌شی مرۆڤه، ده‌كه‌وێته به‌شی ناوه‌راستی پێشه‌وه‌ی مل و چوارده‌وری بۆری هه‌ناسه‌دانی داوه، پێك هاتووه له دوو پارچه‌ی چه‌پ و ڕاست، له ناوه‌ڕاستیشه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به پردێك و كێشه‌كه‌ی له نێوان 10بۆ 20 گرامه له كه‌سێكی پێگه‌یشتوو. كێشی توزێك زیاتره له پیاوان، زیاد ده‌بێت به ههڵكشكانی ته‌مه‌ن و زیادبوونی كێشی مرۆڤ، و كێشه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه به خواردنی بڕی ته‌واوی ماده‌ی یۆد.
دكتۆر هه‌رمان سابیر نانه‌كه‌لی پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ریی گشتی، له‌باره‌ی نه‌خۆشیی ڕژێنی ده‌ره‌قی، ورده‌كارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه بۆ "وشه" ڕوون كرده‌وه:
ڕژێنی ده‌ره‌قی له مرۆڤدا دوو هۆڕمۆنی گرنگ دروست ده‌كات، ئه‌م هۆڕمۆنانه كاری سه‌ره‌كییان هه‌یه هه‌م له منداڵ و هه‌م له گه‌وره، له منداڵدا ده‌بێته هۆی گهشهگردنی مێشك و له گه‌وره‌شدا كاریگه‌ریی گرنگییان هه‌یه له‌سه‌ر زینده چالاكییه‌كان.
دروستبوون و ده‌ردانی ئه‌م دوو هۆڕمۆنه‌ش له‌ژێر كاریگه‌ریی هۆڕمۆنێكی تره كه له ڕژێنی پتویتهری كه ده‌كه‌وێته مێشك، دروست ده‌بێت. ڕێژه و بڕی ئه‌م هۆڕمۆنانه له كه‌سێكی ئاسایی زۆر به تۆكمه‌یی پارێزراوه و هه‌ر تێكچوونێكیش له‌م تۆكمهیییه ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی ده‌یان گرفت و نه‌خۆشی.
ڕژێنی ده‌ره‌قی تووشی چه‌ندان نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه، له‌وانه ته‌مبه‌ڵی ڕژێنی ده‌ره‌قی، ژههرابوونی ڕژێنی ده‌ره‌قی، بوونی گرێ، هه‌وكردن، شێرپه‌نجه‌ی ڕژێنی ده‌ره‌قی و بوونی گرێ له‌ناو ڕژێنی ده‌ره‌قی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕژێنی ده‌ره‌قی به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندایه، بۆیه بوونی گرێ شتێكی زۆر باوه. گرێ له‌ناو ڕژێنی له‌وانه‌یه كه‌سه‌كه خۆی هه‌ستی پێ بكات، یان پزیشك هه‌ستی پێ ده‌كات و هه‌ندێك جار به ڕێكه‌وت له پشكنینی تیشكیی له‌كاتی سۆنار یان سی تی ده‌رده‌چێت.
بوونی گرێ له‌ناو ڕژێنی ده‌ره‌قی، له‌وانه‌یه هۆكارێكی نه‌رم و ئاسایی بێ یانیش هۆكارێكی خراپ و شێرپه‌نجه‌یی بێت. هه‌ر بۆیه‌شه له‌كاتی بوونی گرێ له ڕژێنی ده‌ره‌قی ده‌بێ به هه‌ند وه‌ربگیرێت و پشكنینی پزیشكی بۆ بكرێت بۆ دڵنیابوون له جۆری گرێیه‌كه.
نزیكه‌ی 7%ی گرێكانی ڕژێنی ده‌ره‌قی، شێرپه‌نجه‌یین، ئه‌م ڕێژه‌یه زیاتره له هه‌ندێك كه‌س، بۆ نموونه له منداڵ، له كه‌سانی گه‌نج، كه‌متر له 30 ساڵ، له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن، زیاتر له 60 ساڵ، له‌و كه‌سانه‌ی كه له كاتی منداڵی تیشكیان بۆ چاره‌سه‌ركرنی نه‌خۆشی تر وه‌رگرتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و شوێنانه ده‌ژین كه پێشتر چه‌كی كیمیایییان لێ به‌كار هاتووه یان خۆیان به‌ركه‌وته‌ی ئه‌م خۆره چه‌كانه‌ن و له‌وانه‌ش كه كه‌سێك یان زیاتری ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تووشی شێرپه‌نجه‌ی ڕژێنی ده‌ره‌قی بوون.
كه‌ی سه‌ردانی پزیشك بكرێت؟
پێویسته له كاتی هه‌ستكردن به بوونی گرێ سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری بكرێت بۆ دڵنیابوون له جۆری گرێیه‌كه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئهكێك له‌م كه‌سانه بێت كه له سه‌ره‌وه باسمان كرد.
سه‌ره‌تا پزیشكی پسپۆڕ چه‌ند پرسیارێك ده‌كات له مێژووی نه‌خۆشییه‌كه‌ت، دواتر پشكنینی پزیشكی بۆ نه‌خۆش ده‌كات و ئینجا به پێی پێویست هه‌ندێك پشكنینی تاقیگه‌یی و تیشكی بۆ نه‌خۆش ئه‌نجام ده‌دات، كه ئه‌مانه‌ن: پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ ڕێژه‌ی هۆڕمۆنه‌كان، سۆنار، هه‌ندێك جار وه‌رگرتنی پارچه‌یه‌ك له ڕژێنی ده‌ره‌قی به ده‌رزییه‌كی تایبه‌ته‌وه له گرێكه و ناردنی بۆ شیكاریی خانه‌یی.
له ژێر ڕۆشنایی ئه‌م هه‌نگاوانه، پزیشك زانیاری ته‌واوی ده‌بێت له‌سه‌ر جۆری گرێكه و پاشان شێوازی چاره‌سه‌ركردنی دیاری ده‌كات.
هه‌ندێك جار، پاش كردنی هه‌موو پشكنینه تاقیگه‌یی و تیشكییه‌كان، هێشتا زه‌حمه‌ته بتوانرێت به ته‌واوی له جۆری گرێكه دڵنیا بین، بۆیه له‌م حاڵه‌تانه پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری په‌نا ده‌باته به‌ر نه‌شته‌رگه‌ریی هه‌ڵگرتنی به‌شێك، لایه‌ك یان هه‌موو ڕژێنی ده‌ره‌قی، ناردنی بۆ پشكنینی شانه‌یی، بۆ دڵنیابوون له جۆری گرێكه.
پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینی شانه‌یی، له‌وانه‌یه نه‌خۆش پێویستی به چاره‌سه‌ری زیاتر بێت، ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌نجامی پشكنینی شانه‌یی و هه‌ندێ شتی تر، وه‌ك ته‌مه‌ن.
ئیڤان عه‌بدوڕه‌حمان