كچێكی به ڕه‌گه‌ز كورد به ناوی "ڤیڤیان"، كه له كه‌مپه ئاوارهییهكانی سووریا بووه پێشتر، به‌ڵام ئێسته بووه به ئه‌ستێره‌یه‌كی هۆلیوود.
ڤیڤیان نووری ته‌مه‌نی 24 ساڵه و له‌ناو كه‌مپی ئاواره‌كاندا له سووریا له‌دایك بووه، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی ڤیڤیان ساڵی 1991 له كوردستان بۆمبێك ده‌یدات به ماڵه‌كه‌یاندا و ماڵیان خاپوور ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی كوردستاندا ئه‌وانیش ئاواره‌ده‌بن و به‌ره‌و ئێران هه‌ڵدێن، دواتر خێزانه‌كه‌ی به‌ره و سووریا هه‌ڵدێن و ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌ناو كه‌مپی ئاواره عێراقییه‌كاندا له سووریا ده‌مێننه‌وه.
ڤیڤیان هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌ز و ئاره‌زووی بۆ گۆرانگیوتن هه‌بووه، له ئه‌مساڵدا كۆمپانیای"ماو‌نت" كه كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كانی هۆلیووده بۆ دێت و داوای مۆڵه‌تی لێده‌كه‌ن بۆ به‌كارهێنانی گۆرانییه‌كی له فیلمی (Daddy's Home 2).
ڤیڤیان له ساڵی 1993 له‌دایك بووه و ئێسته له شاری لۆس ئه‌نجلس له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ئه‌مه‌ریكا داده‌نیشێت و به‌رده‌وامه له گۆرانیگوتن و بووه‌ته گۆرانیبێژێكی دیار و ئه‌ستێره‌یه‌كی هۆلیوود.
ئێسته له واڵی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه تایبه‌تییه‌كانی بووه به جوانترین خانمه‌ی كورد و هه‌وادارانی سه‌رسامی خۆیان ده‌ربڕیووه.
هۆلیوود، مهڵبهندێكه یان ناوچه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته شاری لۆس ئانجله‌س له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م مه‌ڵبه‌نده تایبه‌ته به ده‌رهێنانی فیلم و هۆكاری ناسراوی مه‌ڵبه‌ندی مێژوویی سینه‌مای جیهانییه و ژیانی زۆرێ له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی نێو دراما و فیلمه‌كان له‌و شوێنه‌یه، ساڵانه‌ش چه‌ندین گه‌شتیار ڕوو له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن. هۆلیوود به‌مانای (دارستانی پیرۆز) دێت.