له سه‌رده‌می ئێسته‌دا نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر بووه به یه‌كێك له نه‌خۆشییه به‌ربڵاوه‌كان، كه‌سی تووشبوو توانای بیرهاتنه‌وه‌ی ناو و شێوه‌ی كه‌سیان نامێنێت و ناتوانن شوێن و كه‌س بناسنه‌وه، به‌تایبه‌ت له كه‌سانی به ته‌مه‌ن ڕوو ده‌دات.
تووشبوانی نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایین بۆ ئه‌وان:
یه‌كه‌م/ دره‌نگ فێر بوون، یه‌كێك له نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه نه‌مانی توانای فێربوون و لاوازبوونی توانای مێشكیانه.
دووه‌م/ دروستبوونی ترس، هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به ترس له شوێن و خه‌ڵك كاتێك مرۆڤ ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه، یه‌كێكی تره له نیشانه‌كانی تووشبوون به ئه‌لزه‌هایمه‌ر.
سێیه‌م/ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن ته‌نیا بمێننه‌وه و نا یانه‌وێت به‌ریه‌ك كه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ریاندا زۆر بێت.
چواره‌م/ ناتوانن ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بیڵێن و ده‌ریببڕن، به‌دڵی و ویستی خۆیان.
پێنجه‌م/ ئه‌و قسانه‌ی ده‌یكه‌ن چه‌ند جارێك دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، چونكه خۆیان شته‌كانیان بیر ده‌چێته‌وه وا ده‌زانن ئه‌و بابه‌ته‌یان بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر باس نه‌كردووه.
شه‌شه‌م/ ناتوان وه‌ك مرۆڤی ئاسایی كاری ڕۆژانه به‌جێ بگه‌یه‌نن.
حه‌وته‌م/ به‌رده‌وام بێزارن و مێشكیان ئاڵۆزه و هه‌ندێكجار ئاساین و هه‌ندێك جاریش له پڕێكدا توڕه ده‌بن و ده‌گرین.
هه‌شته‌م/ له‌بیرچونه‌وه یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كه‌ی تووشبوانی ئه‌لزه‌هایمه‌ر به‌جۆرێك ناتوانن نزیكه‌كانی خۆیان بناسنه‌وه.
نۆیه‌م/ ڕووداوه كۆنه‌كان زۆر باس ده‌كه‌ن و ڕووداوه ناخۆشه‌كانیان له‌بیر ناچێت.
نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر له مێشكدا ڕوو ده‌دات، ژماره‌ی خانه ده‌مارییه‌كانی مێشك تا ڕاده‌یه‌ك كه‌م ده‌بێته‌وه كه كاریگه‌ری مێشك تا ڕاده‌یه‌كی زۆر داده‌به‌زێت، كه‌سێك كه تووش به ئه‌لزه‌هایمه‌ر ده‌بێت ئیتر ناتوانێت وانه‌ی تازه له ژیانیدا فێر بێت، هه‌مووی ئه‌وه‌یشی پێشتر زانیویه‌تی له بیری ده‌چێته‌وه، تا ڕاده‌یه‌ك كه ناوی كه‌سوكاری خۆیشی له بیر ده‌چێته‌وه، ئه‌لزه‌هایمه‌ر زۆرتر له ژناندا ڕوو ده‌دات، هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه هێشتا به ته‌واوی دیار نییه، ده‌رمانه‌كانیشی هێشتا زۆر كارامه نین و ناتوانێ كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر باشبوونیان، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌و جۆره ده‌رمانانه ده‌درێت پێان كه ده‌یانخه‌وێنێت و پشوویه‌كی درێژیان پێ ده‌دات.