هونەرمەندی ناسراوی شاری سلێمانی (ئەحمەد خەلیل)، لەڕێی دیمانەیەكی تایبەت لە بەرنامەیەكی تەلەفۆنییەوە ڕاشكاوانە باسی لە هۆكاری جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی دەكات و نهێنیەكی تریش ئاشكرا دەكات كە بۆ یەكەمجارە باسی لێوە دەكات لە ڕاگەیاندنەكاندا.
لەو دیمانەیەدا ئەحمەد خەلیل دەڵێت: "بەخۆشەویستی هاوسەرگیریم كردووە و ماوەی نۆ ساڵ خۆشەویستم بووە و تەنیا سێ مانگ هاوسەر بووین و من خۆم داوای جیابوونەوەم لە هاوسەرەكەم كردووە لەبەر ئەوەی هەردولا هەڵەمان هەبوو، بەڵام هەڵە تا هەڵە دەگۆڕێت، من تەواوی مافەكانی خۆیم پێداوە و ئێستا دوای ئەوەی جارێكی تر هاوسەرگیری كردووەتەوە، هێشتا داواكاری یاساییم بۆ دێت لەسەر جیابوونەوەم لە هاوسەرەكەم و ئێستە هاوسەرگیری كردووەتەوە و خاوەنی منداڵێكە".
ئەحمەد خەلیل یەكێكە لە كوڕە گۆرانیبێژە ناسراوەكان و هەوادارێكی زۆری هەیە و چەند جارێك كۆنسێرتی ئەنجام داوە و پارەی بەشێك لە كۆنسێرتەكانی بۆ كاری خێرخوازی بەكارهێناوە، زۆر تر لە ڕووی گۆرانییەوە هاوشێوە پاشایی هونەرمەندێكی ناوداری فارسی دەكاتەوە، خۆشی پێشتر ڕای گەیاندبوو زیاتر پێوەستە بە دەنگی جۆرج وسووفەوە.