کچە ئەکتەری ناودارى کورد "ڕۆژین شەریفی" لە واڵى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێى خۆی بڵاوکردەوە و سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا، له وێنه‌كه‌دا ڕوخسارى زۆر گۆڕاه‌وه به‌وه ده‌چێت نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى كردبێ.
رۆژین شەریفی، وەک لە وێنەکە دەردەکەوێت (عەدەسە)ی چاوی بەکار هێناوە و ڕوخساری گۆڕاوە، هەوادارانی سەرسام کرد بە جوانییەکەی و لێان پرسیووه كه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى جوانكاریت ئه‌نجام داوه.
ماوه‌یه‌كه هونه‌رمه‌ندان و ئه‌كته‌رانى كورد خه‌ریكى خۆجوانكردن و نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارین، به‌هۆیى بوونى سه‌نته‌ره جوانكارییه جیهانییه‌كان له كوردستاندا.
رۆژین شەریفی، خەڵكی شاری سنەی كوردستانی رۆژهەڵاتە، چەند ساڵێكە هاتووەتە باشووری كوردستان و دەستی بە كاری هونەری كردووە، بەشداریی چەندین فیلم و درامای كردووە، لە دوایین كاری‌دا بەشداری لە فیلمی سینەمایی (كلاسیكۆ) كردووە كە چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەست هێناوە، سه‌ره‌تایى ده‌ركه‌وتن و ناوبانگ په‌یداكردنى بۆ به‌شدارىكردنى له دراماى "دووپشك" ده‌گه‌ڕێته‌وه.