هاوكاری هەزار خێزانی ئاوارە دەكرێت

:: PM:12:32:08/11/2016 ‌

دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بەهاوبەشی لەگەڵ كونسوڵی دەوڵەتی كوێت لە هەرێمی كوردستان، هەزار خێزانی ئاوارە و كەمدەرامەتی سنووری شارۆكەی بەردەڕەش و چەند ناوچەیەكی تر هاوكاری دەكرێن.

ئەمڕۆ سێشەم، هەشتی تشرینی دووەم/نۆڤەمبەری 2016، دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر ئاوارەكان لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لەو میانەشدا دەزگەی خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ كونسوڵی دەوڵەتی كوێت لە هەرێمی كوردستان، پریاسكه (پارسێل)ی وشكەخۆراكیان‌ بەسەر هەزار خێزانی ئاوارە و كەمدەرامەت لە سنووری شارۆكەی بەردەرەش دابەش دەكات.

پرۆسەی دابەشكردنەكانیش بەم شێوەیە بوون:
لەناو سەنتەری شارۆكەی بەردەڕەش 250 خێزانی ئاواره و 240 خێزانی هەژار و كەمدەرامەت‌ هاوكاری كران.
لە شارەدێی كەڵەك 105 خێزان.
لە دارەتوو 100 خێزان
لە روفیا 100 خێزان
لە شارەدێی بجیلی سەر بە شارۆكەی ئاكرێ 205 خێزان.


وشە - موحسین شابان