كه‌مێك پێش ئێسته هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ یارمه‌تى دانى خه‌ڵكى كه‌ركووك جارێكى تر هێرشیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ست پێ كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" حه‌شدی شه‌عبی له گه‌ڕه‌كه‌كانی شۆڕا و سێكانیان كشاوه‌ته‌وه و حه‌مه ڕێگری فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه ئێسته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان له‌شاری كه‌ركووكه و شه‌ڕی حه‌شد ده‌كه‌ن.
له پارچه‌یه‌كی ڤیدیۆ بڵاو بۆته‌وه كه حه‌مه ڕێگری فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه خه‌ریكی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه و شه‌ڕێكی قورس ده‌ستی پێكردووه له ئێسته له‌به‌رزاییه‌كانى قه‌ره‌ده‌ره‌ین و ئاڵاى كوردستان‌مان لێ به‌رز كردۆته‌وه.