له كۆنه‌وه تا ئێسته، ڕۆژانه چه‌ندان شتی جیاواز به‌كارده‌هێنین، به‌ڵام نازانین هۆكاری دروستكردنی ئه‌م شتانه بۆ به‌م شێوه‌یه بووه، سه‌ره‌تای دروستبوونه‌كه‌ی بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "msn" چه‌ند به‌كارهێنراوێكی ڕۆژانه‌ی به‌م شێوه‌یه پێ ناساندووین:
_ داخیله‌ی شێوه به‌راز:
هه‌ر له منداڵییه‌وه له فیلم، كارتۆن و ژیانی خۆشمان‌دا بینیومانه، ئه‌وه‌ی داخیله‌ی پاره كۆكردنه‌وه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر شێوه‌ی جه‌سته‌ی به‌راز بووه، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان كاتێك داخیلهیان له قوڕ دروست كرد ناویان لێ نا "pygg" كه به پیگ ده‌خوێنرێته‌وه، دواتر نه‌وه‌ی دوای ئه‌وان له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌راز دروستیان كرد، چونكه وایانزانی ئه‌وه‌ی پێش خۆیان مه‌به‌ستیان ئه‌م پیته بووه "pig" كه به مانای به‌راز دێت له زمانی ئینگلیزی‌دا.
_ ده‌رگه‌ی موگناتیسی به‌فرگر:
سه‌رده‌می كۆن ده‌رگه‌كانی به‌فرگر وا دروست كرابوون ته‌نیا له ده‌ره‌وه بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی مردنی چه‌ندان منداڵ، كاتێك له‌به‌ر یاریكردن چوونه‌ته ناوی و نه‌یانتوانیوه بێنه ده‌ره‌وه، له ناوه‌وه‌دا ئۆكسجینیان نه‌ماوه و خنكاون، له‌به‌ر ئه‌وه ساڵی 1956 له ئه‌مه‌ریكا بڕیار درا، هه‌موو بهفرگرێك به ده‌رگه‌ی موگناتیسی دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ردوو دیو بكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ژیانی منداڵانی داهاتوو بوو.
_ دروستكردنی تی‌شێرت:
یه‌كه‌م جار له ساڵی 1904 تی‌شێرت دروست كرا، بۆ سه‌رباز و كارمه‌نده‌كان تا جلێكی گونجاو و شیاو بۆ كاتی كار بپۆشن، دواتر دهریاوانهكانیش ده‌ستیان به له‌به‌ركردنی ئه‌م ستایله كرد، دوای ئه‌و ساڵه‌ش كۆمپانیای كۆپه‌ر بۆ جلوبه‌رگی پیاوان، چه‌ند مۆدێلێكی لێ دروست كرد، بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه، ناتوانن زۆر گرنگی به جله‌كانیان بده‌ن، ئاوا ده‌ركه‌ون ئاسایییه.
_ ڕووی قۆپچه‌ی كراسی پیاوان و ژنان:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وسا كراس ته‌نیا بۆ پیاوه ده‌وڵه‌مه‌ند و پله به‌رزه‌كان بوو، ئه‌وانیش هه‌میشه چه‌كیان له‌سه‌ر شان بوو، وا ئاسانتر بوو له كاتی خێرا و به په‌له‌دا ڕووی قۆپچه‌ی كراسه‌كانیان له لای ڕاست بێت و ئاسان لای ببه‌ن. له ژنانیشدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا كراس بۆ ژنه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان دروست كرا، وا گونجاوتر بوو ڕووی قۆپچه‌كان لای چه‌پ بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه ئیشكه‌رانه‌ی ئه‌وانیان ده‌گۆڕی، ئاسان كاره‌كه‌یان بۆ ئه‌نجام بده‌ن.