ددان شووشتن یه‌كێكه له گرنگترین هۆكاره‌كانی پاكوخاوێنی مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه ژنانی دووگیانیش ده‌بێت له‌م كاته‌دا زیاتر گرنگی پێ بده‌ن، نه‌هێڵن پووكیان تووشی هه‌وكردن بێت.
ژنی دووگیان ده‌بێت له ڕۆژێكدا دوو جار ددانی به هه‌ویری ددانی فلۆراید بشوات، واته شه‌وان پێش نووستن و به‌یانیان كه له خه‌و هه‌ستان، هه‌روه‌ها له ڕۆژێكیشدا جارێك به په‌ت نێوان ددانه‌كانی پاك بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر زانیشی ناو ده‌می بۆنی دێت یان پووكی تووشی هه‌وكردن بووه، ده‌بێت به زووترین كات سه‌ردانی پزیشك بكات و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنی دووگیان به‌رگری لاواز ده‌بێت بۆ نه‌خۆشییه‌كان، ده‌بێت زۆر ئاگادار بێت له پاراستنی ددانه‌كانی، نه‌هێڵێت به‌كتریا بچێته ناوی و پووكی بریندار بكات و تووشی هه‌وكردنی بكات، چونكه ده‌بێته هۆی هه‌ڵوه‌رین و بێ هێزبوونی ددانه‌كانی، باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكات له سه‌ره‌تاكانی ماوه‌ی دووگیانییه‌كه‌یدا، تا پزیشك چاره‌سه‌ری بۆ بكات و نه‌هێڵێت تووشی هیچ زیانێك بێت، باشتریش وایه پزیشكی ددانه‌كه‌ت ئاگادار بكه‌یته‌وه كه دووگیانیت، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنێكی ئاسووده‌ت بۆ دابین بكات و په‌ستان نه‌خاته سه‌ر ددانه‌كانت وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی.