كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌نیشتاین و چارلی چاپڵن له ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا یه‌كتریان بینی، گفتوگۆیه‌كی بچووك له نێوانیان ڕووی دا، بووه جێی باسی میدیاكانی ئه‌و سه‌رده‌مه، تا ئێسته‌ش وه‌ك ڕاشكاوترین دوو هاوڕێی دنیا پێوه‌ی ناسراون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه له ڕووی پیشه‌وه زۆر جیاواز بوون له یه‌كتر، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 1948 له یه‌كێك له ئاهه‌نگه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا یه‌كتریان بینی، گفتوگۆیه‌كی ساده له نێوانیان دروست بوو، هه‌تا مردن بوونه هاوڕێی نزیكی یه‌كتر زانست و سینه‌مایان تێكه‌ڵ به یه‌كتر كرد.
دوای ده‌ستپێكردنی ئه‌م ئاهه‌نگه، ئه‌نیشتاین به‌ره‌و ڕووی چارلی چاپڵن ڕۆیشتبوو، پێی گوت: "له هه‌موو شتێك زیاتر پێم جوان بێت له هونه‌ره‌كه‌تدا ئه‌وه‌یه كه كار له‌سه‌ر هونه‌رێكی جیهانی ده‌كه‌یت، كه هه‌موو دنیا ده‌توانن لێت تێ بگه‌ن بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك بڵێیت"، چارلیش وه‌ڵامی دایه‌وه: "ڕاست ده‌كه‌یت، به‌ڵام ناوبانگییه‌كه‌ی تۆ جوانتره، چونكه هه‌موو دنیا خۆشیان ده‌وێی، بێ ئه‌وه‌ی لێشت تێ بگه‌ن باسی چی ده‌كه‌یت".
ئه‌م گفتوگۆیه‌ی نێوانیان تا ماوه‌یه‌ك له میدیاكان باس كرا، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وای كرد زیاتر له یه‌ك نزیك ببنه‌وه و ببنه هاوڕێی نزیكی یه‌كتر، چه‌ند جارێكی تریش له ئاهه‌نگه‌كاندا به‌یه‌كه‌وه بینراون.
چارلی چاپڵن ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما و شانۆ بوو له بواری كۆمیدیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ وشه‌یه‌كی له ده‌م نه‌ده‌هاته ده‌ر، ده‌یتوانی به جووڵه‌كانی مه‌به‌ستی خۆی بگه‌یه‌نێت، هه‌موو دنیا بخاته پێكه‌نین، ناوبانگێكی زۆری له دنیا په‌یدا كرد، ئه‌و كاته‌ی هه‌موو دنیا له جه‌نگ و داگیركردنی وڵاتاندا بوون، توانی پێكه‌نین له‌سه‌ر لێوی منداڵ و گه‌وره به زیندوویی بهێڵێته‌وه، نه‌یهێشت جه‌نگ سروشتی مرۆڤانه‌یان بگۆڕێت.
ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین زانایه‌كی فیزیایی تێڕوانین جیاواز بوو، زیره‌كییه‌كه‌ی وای كرد چه‌ند بیردۆزێك بۆ ژیان دروست بكات كه تا ئێسته كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، به زیره‌كترین مرۆڤ و زانای مێژوو داده‌نرێت، هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه هیچ كام له بیردۆزه‌كانی به درۆ بخاته‌وه و شتێكی باشتر بهێنێته جێی.