بزانە رۆناڵدۆ لەگەڵ خۆشەویستەكەی چی كردووە؟

:: AM:11:14:19/10/2017 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نوێترین وێنەی خۆی و خۆشەویستەكەی جۆرجینا رۆدریگیز بڵاو كردەوە.

لە وێنەكەدا رۆناڵدۆ و جۆرجینا لە چێشتخانەیەكی تایبەتی شاری مەدریدیدا دەردەكەون و چاوەڕێی نانخواردن دەكەن.

رۆناڵدۆ لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) وێنەكەی بڵاو كردووەتەوە و لە كۆمێتێكیشدا نووسیویەتی "نانخواردنێك لە باشترین چێشتخانەی شار "TATEL Restaurants”

ئەم نانخواردنەی رۆناڵدۆ لەگەڵ خۆشەویستەكەی دوای یارییەكەی پێرێ سێشەمی یانەی ریال مەدرید بەرامبەر یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دێت كە لە هەفتەی سێیەمی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ یەكسان بوون، گۆڵەكەی یانەی شاهانەش بە لێدانی سزا لەلایەن رۆناڵدۆوە تۆمار كرا.

ئەمە لە كاتێكدایە كە جۆرجینا منداڵی سێیەمی رۆناڵدۆی لەسكدایە و چاوەڕوان دەكرێ لە ماوەیەكی كورتی داهاتوودا لە دایك بێت.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م