ئه‌پڵیكه‌یشنێكی تایبه‌ت به چاودێریكردنی گه‌نجه‌كان دروست كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی باوك ودایكان بتوانن ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن له سه‌یركردنی شتی هه‌ڵه و ڕێگرییان لێ بكه‌ن.
كۆمپانیای "سپێرنت" پێوه‌ندی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، له‌م نزیكانه‌دا ئه‌پڵیكه‌یشنێك به ناوی "safe and found" واته "پارێزه‌ر و دۆزه‌ره‌وه" بڵاو ده‌بێته‌وه، كه تایبه‌ته به‌و دایك و باوكانه‌ی ده‌یانه‌وێت چاودێری منداڵه هه‌رزه‌كاره‌كانیان بكه‌ن له سه‌یركردنی ڤیدیۆ و ماڵپه‌ڕه خراپه‌كانی كار له ده‌روونیان ده‌كات.
ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌توانێت، دایك و باوكان ئاگادار بكاته‌وه كه ئێسته منداڵه‌كه‌یان له كوێیه و به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، له كاتی بوونی هه‌ر ناڕهحهتییهكیشدا ده‌توانێت پێوه‌ندی به خێزانه‌كه‌یه‌وه بكات و ئاگاداریان بكاته‌وه له‌وه‌ی پێویستی پێیانه، ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه‌شی ون بوو یان دزرا، دایك و باوكی ده‌توانن له لای خۆیانه‌وه قوفڵی بكه‌ن و هه‌رگیز نه‌كرێته‌وه.
كه ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه بڵاو بووه‌وه، دایك و باوكان ده‌توانن ماوه‌ی 15 ڕۆژ به خۆڕایی به‌كاری بهێنن بۆ تاقیكردنه‌وه و فێربوونی به‌رنامه‌كه، دواتر مانگانه 7 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بده‌ن، كۆمپانیاكه‌ش ئاشكرای كرد كه ئه‌م به‌رنامه‌یه بۆ هه‌ردوو سیسته‌می "ئایفۆن و ئه‌ندرۆید" گونجاو ده‌بێت.