له ئینستاگرام لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی ژنه تهڵاقراوهكان "جیابووه‌وه" دروست ده‌كرێت، هانیان ده‌دات یادگاری و كراسی بووكێنییهكهیان به ئاسانترین شێوه له‌ناو ببه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك ژنێك ته‌ڵاق ده‌درێت، تووشی چه‌ندان جۆر تێكچوونی باری ده‌روونی ده‌بێت، ماندووبوونییهكهی تووڕه و بێزاری ده‌كات له بینینی شته كۆنه‌كانی تایبه‌ت به هاوسه‌ره‌كه‌ی، ژنێكی ئه‌مه‌ریكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام دوای ته‌ڵاقدانه‌كه‌ی ده‌ستی كرد به له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌و یادگارییانه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی هه‌یبوو، له هه‌مووشیان گرنگتر به‌لایه‌وه جله بووكێنییه‌كه‌ی بوو، به‌ڵام دانی به‌خۆیدا گرت و سووتاندی.
دواتر ئه‌م وێنه‌یه‌ی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، چیرۆكی ژیانی جیابوونه‌وه‌كه‌ی باس كرد و له‌ژێر هاشتاگی #born_your_dress به دنیای گه‌یاند، داوای له ژنانی تر كرد هه‌مان كار دووباره بكه‌نه‌وه و مێشكیان ئاسووده بكه‌ن.
له دوای ئه‌مه‌وه چه‌ندان ژنی جیابووه‌وه‌ی تر ده‌ستیان كرد به سووتاندنی كراسی بووكێنییهكانیان و له ژێر هه‌مان هاشتاگ بڵاویان كرده‌وه، هه‌مووشیان باسیان له ئارامبوونی مێشك و جه‌سته‌یان كردووه، دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌ش، بڕیاره له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه لاپه‌ڕه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ دروست بكرێت و هه‌موو ژنانی دنیا وێنه‌ی كراس سووتان و ماڵئاواییكردن له ڕابردوویانیان تێدا بڵاو بكه‌نه‌وه.